گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینییەکى نوێ بۆ وادەى ناردنى پارەکەى هەرێم لەلایەن بەغداوە

2020.10.07 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکى نوێ بۆ وادەى ناردنى پارەکەى هەرێم لەلایەن بەغداوە

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق پێشبینی دەکات، ناردنى پارەى موچەى فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم بۆ هەفتەى داهاتوو دوابکەوێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال کۆچەر (7 تشرینى یەکەمى 2020) بە ناس کوردى ڕاگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت تا عێراق موچەى تەواوى فەرمانبەرانى دابەش نەکات کە ئەمڕۆ دەستیپێکردووە، 320 ملیارەکەى هەرێم نەنێرێت.

 

وتیشى، "پێشبینی دەکرێت دابەشکردنى موچە لە عێراق هەفتەیەک بخایەنێت و هەفتەى داهاتوو پارەکە ڕەوانەى هەرێم بکرێت".

 

وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە موچەى مانگی دواخراوی ئەیلولی فەرمانبەرانی دەوڵەت دابەش دەکرێت.  

  

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق (6ی تشرینی یەکەمی 2020) جەختیکردەوە کە ئەمڕۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنى موچە بە تەواوەتی و بەبێ لێبڕین. 

  

دەشڵێت، خەرجکردنی موچە دوای فەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی بووە و جەختی کردووەتەوە کە "ئێمە پابەندین بە دەستەبەرکردنی سەرجەم پابەندییە یاساییەکانی."  

  

ڕاگەیەندراوەکە دەشڵێت، "سەرباری ئەو کۆرتهێنانەی کە لەئێستادا حکومەت بە دەستییەوە دەناڵێنێت بەهۆی کەمی داهاتەکانەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی بەردەوامە لە هەماهەنگی وگۆڕێنەوەی بۆچوونەکان لەگەڵ پەرلەمانی عێراق و لایەنە پەیوەندی دارەکان بۆ ئەوەی بتوانرێت چارەسەرێکی خێرا بۆ ئەم قەیرانە داراییە بدۆزرێتەوە".  

  

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردوە، "دامانەوێت هۆشداری بدەین کە لە ئایندەدا فشاری دارایی لەسەر وڵاتەکەمان زیاتردەبێت، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی فرۆشی نەوت و دابەزینی نرخەکەی بەهۆی وبڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا".  

  

بەڵام جەختی کردووەتەوە کە "ئەو قەیرانەی کە ئێستا بەرۆکی عێراقی گرتووەتەوە تەنها ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی  یەکگرتووی نیشتیمانییە".