گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پزیشکێک تکا لە دایکان و باوکان دەکات

توشبوونی منداڵانی هەرێم بە کۆرۆنا ’’ڕووى لە زیادبوون کردووە’’

2020.10.07 - 09:42
App store icon Play store icon Play store icon
توشبوونی منداڵانی هەرێم  بە کۆرۆنا ’’ڕووى لە زیادبوون کردووە’’

ناس کورد-

پزیشکێکى منداڵان ئاشکرای دەکات، توشبوونى منداڵان بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان ڕووى لە زیادبوون کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.ئاکۆ کەریم لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک ئاماژەى بەوەکردووە، "ئەوەی تێبینیم کردووە لەم چەند هەفتەیەدا رێژەی توشبوونی منداڵان بە کۆرۆنا زۆر رووی لە زیاد بوون کردووە و نیشانەکانی بە توندی دەردەکەوێت".


دەشڵێت، "تکایە پابەندی ڕێنمایەکان بن، مەڵێن منداڵ تووشی کۆرۆنا نابێت، نەخۆشم هەیە لەم چەند ڕۆژەدا تووش بووە تەمەنی دوو ساڵە، کێشەی گەورەی لە دەمارەکانی دڵیدا بۆ دروستکـردووە".

 

بەوتەى ئەو پزیشکە، نیشانەکانی کۆرۆنا لە منداڵ هەر وەک گەورە وایە، زۆر شێوازی جیاوازی هەیە، منداڵ هەیە تووشی تاو سکچوون ئەبێت، هەیە بەس تای بەرز و لەرزی هەیە، هەیە کۆکە و تەنگەنەفەسی.


هەورەها تکا لە دایک و باوکان دەکات "کە گەر منداڵەکەیان نەخۆش بوو نەڵێن سەرمای بووە یان بە بۆن کەوتووە، سەردانی دکتۆری منداڵان بکەن."

 

ئەگەر تەماشای داشبۆردی کۆڤید-19ی حکومەتى هەرێم بکەین کە تایبەت بە ئامار و وردەکاری نەخۆشییەکە لە کوردستان، دەبینین زیاتر لە 606 منداڵ توشی ڤایرۆسەکە بوون.

me_ga.php?id=1154