گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە خواردنە هەرزانەکانیشدا هەیە

ئەو چارەسەرەى کە دراوەتە ترەمپ بۆ ئەوەى کۆرۆنا نەیکوژێت

2020.10.07 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو چارەسەرەى کە دراوەتە ترەمپ بۆ ئەوەى کۆرۆنا نەیکوژێت

ناس کورد-

یەکێک لەو چارەسەرە سەرەکیانەى کە بۆ تێپەڕاندنى کۆرۆنا دراوەتە ترەمپ ئاشکرا کرا کە لە خۆراکە ئاساییەکانیشدا بەدەست دەکەوێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاوى کردووەتەوە، یەکێک لەو چارەسەرانەى کە دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمریکا لەکاتى داخڵکردنى لە نەخۆشخانە بەهۆى توشبوونی بە ڤایرۆسى کۆرۆناوە پێدراوە، گیراوە یاخود پێکهاتەى مادەى زەنک بووە کە لەناو هەندێ خۆراکە سادە و هەرزانەکانیشدا دەستدەکەوێت.

 

ڕاپۆرتى ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەو مادەیە ڕۆڵێکى گرنگى هەیە بۆ ئەوەى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەژیاندا بمێننەوە.

 

توێژەرە ئەسپانیەکانیش کە لەمیانى توێژینەوەکەیاندا کە مانگى ڕابردوو بڵاویان کردووەتەوە ئاشکرایان کردووە، ئەو توشبووانەى کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانەکاندا گیانیانلەدەستداوە لەمانگى ئازار و نیساندا تێکڕای ئاستى زەنگ لەلاشەیاندا 43 میگرۆ گرام بۆ هەر دیسلیترێک بووە، ئەوانەشى کە ڕزگاریان بووە لە نەخۆشیەکە تێکڕای مادەکە لەلاشەیاندا 63 مایکرۆ گرام  بووە.

 

ڕێژەى سروشتى زەنک لەلاشەى مرۆڤدا 70 مایکرۆگرامە، بەڵام بەپێى تەمەن و ڕەگەز و توندى نەخۆشییەکە ئەوا دەرکەوتووە هەتاوەکو ئاستى مادەى زەنک لەخوێندا بەرزتر بێت، ئەوا بەڕێژەى 7% ئاستى مردن بەکۆرۆنا کەم دەکاتەوە.