گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانکۆی سلێمانی: خوێندکارەکەمان لە بەشە ناوخۆییەکەیدا بەهۆى جەڵتەوە گیانى لەدەستداوە

2019.05.02 - 13:29
App store icon Play store icon Play store icon
زانکۆی سلێمانی: خوێندکارەکەمان لە بەشە ناوخۆییەکەیدا بەهۆى جەڵتەوە گیانى لەدەستداوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە (2ی ئایاری 2019) خوێندکاری (ئەحسەن مەحمود قادر)ی تەمەن 23 ساڵ کە خوێندکاری پۆناغی پێنجەمی کۆلێژی پزیشکییە و خەڵکی قەزای سەید سادقە بەهۆى لەناو بەشەناوخۆییەکەى خۆی جەڵتە لێیداوە و گیانى لەدەستداوە. زانکۆی سلێمانی لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، خوێندکارەکەمان بەرلەوەى بڕواتە دەوامی ئاسایی لە بینای بەشەناوخۆییەکەی خۆیدا لە گەڕەکی مەجیبەگ و بەهۆى جەڵتەى دڵەوە گیانى لەدەستداوە، بەهۆى ئەوەى ئەمرۆ بەشەکەى لە کاتژمێر 12:00 وانەیان هەبووە، بۆیە کاتێک هاوڕێکانى لە خەو هەڵدەستن دەبینن ئەحسەن گیانى سپاردووە. . تەواوی ڕاگەیەندراوەکە،

راگەیەنراوێک لە زانکۆی سلێمانییەوە بەداخ و پەژارەیەکی زۆرمانەوە رایدەگەیەنین، کە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢ی ئایاری ٢٠١٩)، خوێندکاری ئازیزمان (ئەحسەن مەحمود قادر)ی تەمەن ٢٣ ساڵ، کە خوێندکاری قۆناغی پێنجەمی کۆلێژی پزیشکی گشتییە و خەڵکی قەزای سەیدسادقە، بەرلەوەی بڕواتە دەوامی ئاسایی خوێندنکەی لە تەلاری بەشەناوخۆیی (مەجیدبەگ) بەھۆی جەڵدەی دڵ گیانی پاکی سپاردووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ بەشەکەیان لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ وانەیان ھەبووە، بۆیە درەنگ لەخەو ھەستاون کاتێک ھاوڕێکانی ژوورەکەی لەخەو ھەڵدەستن دەبینن ھاوژورەکەیان گیانی سپاردووە، دەستبەجآ تەندروستی و پۆلیس و ئاسایش ئاگادار دەکەنەوە. دوای ئەوەی تیمەکانی تەندروستی و ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و بەڵگەی تاوان چوونەتە ئەو ژوورەی خوێندکارەکەمانی لێماوەتەوە و تێیدا گیانی لەدەستداوە، تەرمەکەیان گواستۆتەوە بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادوەریی و دوای توێکاریکردنی بۆیان دەرکەوتووە کە بەداخەوە بە جەڵتەی دڵ گیانی پاکی سپاردووە. بەناوی زانکۆی سلێمانی و بەشەناوخۆییەکانی کەمپی ناوشار، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆمان و خانەوادە بەڕێزەکەیان و ھاوڕێکانی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین بە بەھەشتی بەرینی شاد بکات. انا للە و انا الیە راجعون. راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکان ٢ی ئایاری ٢٠١٩