گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەوانەيە زياتريش بێت

پزيشكێكى ژنان تۆوی خۆی لە 17 پیتاندنی دەستكردی سك پڕبووندا بەکارهێناوە

2020.10.06 - 21:41
پزيشكێكى ژنان تۆوی خۆی لە  17 پیتاندنی دەستكردی سك پڕبووندا بەکارهێناوە

ناس کورد-

پزيشكێكى هۆڵەندى تۆوى خۆى بۆ پرۆسەی پيتاندنى دەستكرد بۆ ژنان بەكارهێنانەوە كە پێيان وابووە لە بەخشەرانى نەناسراوەوەيە و بەهۆى ئەوەشەوە 17 منداڵ لەدايكبوون كە بۆ پزيشكەكە دەگەڕێنەوە.

 

سەرچاوەكانى هەواڵى هۆڵەندا بڵاويانكردوەتەوە، دكتۆر يان فيڵدسخوت لە ساڵى 1981 بۆ 1993 لە نۆرينگەى كێشەكانى نەزۆكى سەربە نەخۆشخانەى ئيسالا لە زوفولەى باكورى هۆڵەندا كارى كردوەو لەئێستادا لە ژياندا نەماوە.

 

نەخۆشخانەكە وتوویەتی ئەو دكتۆرە لەبرى تۆوى بەخشەرەكان تۆوى خۆى بەكارهێناوە بۆ پيتاندنى دەستكرد و بەهۆى ئەوەشەوە 17 منداڵ لەدايكبوون، خۆشى خێزاندار بووە.

 

نەخۆشخانەكە كە ئەو كاتە ناوى "نەخۆشخانەى سۆفيا" بووە بەدورى نازانێ كە فيڵدسخود باوكى بايەلۆجى ژمارەيەكى زياتر لە منداڵان بێت.

 

ڕاستيەكە لەساڵى 2019 زانراوە و نەخۆشخانەكە بە هاوبەشى لەگەڵ خێزانى دكتۆرەكەدا بڕيارياندا پەردە لەسەر ڕاستيەكان هەڵبدەنەوە، ئەوەش لەپێناو شەفافيەتى زياتر، بابەتەكەش بەهۆى ئەوەوە ئاشكرا بووە كە يەكێك لەو كەسانەى كە لەو ڕێگەيەوە لەدايكبوون لە داتابەيسى زانياريە بازرگانيەكان بينيويەى كە پشكنينى DNA يەكەى لە كەسێك دەچێت، ئەو كەسەش خزمى نزيكى ئەو پزيشكە بووە كە لەساڵى 2009 كۆچى دوايى كردوە.

 

هەروەها پێشتريش، بەڕێوەبەرى پێشووى بانكى تۆوى هۆڵەندا لەبرى بەخشەرەكان تۆوى خۆى دابوو بەو خێزانانەى دەيانويست منداڵى دەستكرديان ببێت، بەهۆى ئەوەشەوە بوو بە باوكى بايەلۆجى 49 منداڵ، ئەو بابەتەش هەرايەكى گەورەى لە هۆڵەندا نايەوە.