گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئازربایجان ئەرمینیا بە ’’هێنانی چەکدارە کوردەکان’’ تۆمەتبار دەکات

2020.10.06 - 20:49
App store icon Play store icon Play store icon
ئازربایجان ئەرمینیا بە ’’هێنانی چەکدارە کوردەکان’’ تۆمەتبار دەکات

ناس كورد-

دەزگاى ئاسايشى ئازەربايجان، وڵاتى ئەرمينيا بەوە تۆمەتبار دەكات كە لە هەرێمى قرەباغ ميليشيا عێراقى و سورييەكان لەنێويشياندا كوردييەكان لە ئۆپراسیۆنە سەربازيەكانيدا بەكاردەهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرێوەبەرايەتى ڕاگەياندنى دەزگاى ئاسايشى ئازەربايجان (6ى تشرينى يەكەمى 2020) بە ڕوساى تودەى وتووە، ئەرمينيا ميليشيا بيانيەكان دژى ئازەربايجان بەكاردەهێنێت، "لەنێويشياندا گروپە چەكداريیە كورديیەكان كە لە عێراق و سورياوە هێناونى."

 

ڕونيشيكردوەتەوە، دەزگاى ئاسايشى ئازەربايجان لەڕێگەى بێتەلەكانەوە پەيوەندييەكى چەكدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان "پەكەكە"ى وەرگرتوە، كە لە پرۆسە سەربازيەكاندا لەناو خاكى ئازەربايجان بەشدارى دەكەن.

 

ئەوە لەکاتێکدایە وتەبێژی کۆمیتەى پەیوەندییەکانی دەرەوەى کۆما جڤاکێن کوردستان ڕەتیکردەوە گەریلایان ڕەوانەى ئەرمینیا کردبێت تا دژى ئازەربایجان شەڕ بکەن.

 

زیاتر بخوێنەوە: پەکەکە لەسەر ناردنی گەریلا بۆ ئەرمینیا ڕونکردنەوە دەدات

 

لەماوەى ڕابردودا شەڕى ئەرمينيا و ئازەربايجان دەستى پێكردەوە بەتايبەتى لە هەرێمى "ناگۆرنى قرەباغى كێشە لەسەر و ناوچەكانى دەوروبەرى، تائێستاش دەيان كەس لە هەردولا كوژراون و بريندار بوون، زەرەرو زيانێكى ماددى زۆريش كەوتوەتەوە