ناس کورد-
لیۆنێل مێسیی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بڕیاریداوە هاوڕێ ئەرجەنتینییەکانی لە مەترسی و گیروگرفی فڕۆکەخانە لەکاتی سەفەردا دەرباز بکات و بە فڕۆکە تایبەتەکەی خۆی بیانباتەوە ئەرجەنتین و دواتریش بگەڕێنەوە ئەوروپا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڕیارە لە 9 و 14ی ئەم مانگە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەمیانەی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022، دوو یاری بەرامبەر هەڵبژادەکانی بۆلیڤیا و ئیکوادۆر ئەنجامبدات، بۆیە پێویستە چەند ڕۆژێک پێشتر ئەو یاریزانانەی بانگهێشتکراون بگەڕێنەوە ئەرجەنتین.
ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەڕیتانی (سێشەممە 6ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردەوە: "بۆ ئەوەی خۆی و هاوڕێکانی لە مەترسی و گرفتەکانی فڕۆکەخانە ڕزگار بکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە، مێسی بڕیاریداوە بە فڕۆکە تایبەتەکەی گەشت بۆ ئەرجەنتین بکەنەوە."
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەریەک لە پاولۆ دیبالا، نیکۆلاس ئۆتامێندی، خوان فۆیت، مارکۆس ئاکوانا و لۆکاس ئۆکامپۆس هاوڕێیەتی مێسی دەکەن لەو گەشتەدا بۆ ئەرجەنتین.
لیۆنێل مێسی لەساڵی 2018 ئەو فڕۆکەیەی بەبڕی 12 ملیۆن پاوەن کڕیوە و 16 کەس هەڵدەگرێت و چەندین خزمەتگوزاری ناوازەی تێدایە، وەک، چێشتخانەیەکی گەورە، دوو گەرماو و شوێنی دانیشتنەکانیش دەکرێت بە هەشت سیستەمی خەو بۆکاتی پشوودان.