گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فازڵ نەبی پێشبینییەك بۆ کاتی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات

2020.10.06 - 17:41
فازڵ نەبی پێشبینییەك بۆ کاتی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات

ناس کورد-

بریكارێکی پێشووتری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگەیاند، پێدەچێت هه‌فته‌ی داهاتوو كێشه‌ی مووچه‌ به‌گشتی له‌عێراق چاره‌سه‌ر بکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌گه‌ر به‌گشتی چاره‌سه‌ر بوو ئه‌وه‌ حكومه‌تی عێراق 320 ملیاره‌كه‌ی كوردستانیش ده‌نێرێت.

 

فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشووتری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق( 6ی تشرینی یەکەمی 2020) لە دیمانەیکەدا لەگەڵ"دەنگی ئەمریکا" کە ناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "پێدەچێت هه‌فته‌ی داهاتوو كێشه‌ی مووچه‌ به‌گشتی له‌ عێراق چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌گه‌ر به‌گشتی چاره‌سه‌ر بوو ئه‌وه‌ حكومه‌تی عیراقی 320 ملیاره‌كه‌ی كوردستانیش ده‌نێرێت".

 

وتیشی: "ئه‌گه‌ر به‌غدا مووچه‌ی نه‌نارد، حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئێستادا ده‌توانێت مانگانه‌ له‌ 50% ی مووچه‌ واته‌ به‌ دوو مانگ مووچه‌ی ته‌واوی بدات، به‌ڵام له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم نایه‌وێت ئه‌مه‌ بكات"

 

فازڵ نەبی، جەختیلەوەشکردووەتەوە : "تاكه‌ چاره‌سه‌ر بۆ ڕاماڵێنی قەیرانەکان، ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌ له‌خه‌رجییه‌كان و داهاتدا، چونكه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت چاكسازییه‌كی توند بكات ئه‌وكات خۆی ده‌توانێت مانگانه‌ مووچه‌ی خه‌ڵك بدات به‌ لێبڕینێكی كه‌م، چاكسازی كرداری، نه‌ك چاكسازی ته‌نها وه‌كو یاسا ده‌ربچێت".

 

فازڵ نه‌بی ئاماژەی بەوەشکردووە: "حکومەتی عێراق لە ئێستادا دوچاری ته‌نگه‌ژه‌ی دارایی بۆته‌وه‌ عیراق خۆی تا ئێستا نه‌یتوانیووه‌ مووچه‌ی مانگی ئەیلولی فه‌رمانبه‌رانی خۆی بدات، بۆیه‌ ئه‌و 320 ملیار دیناره‌ی نه‌ناردووه‌، بڕیار وایه‌ له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر بوو مووچه‌ی خۆیان خەرجکرد دواتریش320 ملیاره‌كه‌ی كوردستانیش ده‌نێرن."