گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەقينەوەيەكى بەهێز لە حەلەب دەيان كوژراو و بريندارى لێكەوتەوە

2020.10.06 - 17:09
App store icon Play store icon Play store icon
تەقينەوەيەكى بەهێز لە حەلەب دەيان كوژراو و بريندارى لێكەوتەوە

ناس کورد-

لە شاری بابی ڕۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی 15 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 50 کەسی دیکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی هاوار نیوز لەڕۆژئاوای کوردستان (6ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردەوە: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بارهەڵگرێکی گەورە لەناو شاری بابی سەربە پارێزگای حەلەب لە نزیک مزگەوتێک تەقییەوە."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "بەگوێرەی نوێترین ئامارەکان، بەهۆی تەقینەوەکەوە تائێستا 15 کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 50 کەسی دیکەش برینداربوون."

ئەو ئاژانسەی نزیک لە هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، هەر لەدوای ڕووداوەکەش بەشێک لە هاووڵاتیانی شارەکە دژی هێزەکانی سەربە تورکیا ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و پێیانوایە، ئەو هێزانە هۆکاری ئەو دۆخە خراپە ئەمنییەن کە لە بەشێك لەشارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دروست بووە.

 

لە 18ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووش، هاووڵاتیانی شارەکە دژی هێزەکانی نزیک لە تورکیا خۆپیشاندانیان کرد و داوایان کرد لەشارەکە بچنە دەرەوە، بەڵام ئەو هێزانەوە ڕووبەڕوویان بوونەوە و کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکان هێنا.

me_ga.php?id=1141