گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە

دوای چاکبوونەوەش لە کۆرۆنا.. توشبووان بە دەست کێشەیەکەوە دەناڵێنن

2020.10.06 - 17:03
دوای چاکبوونەوەش لە کۆرۆنا.. توشبووان بە دەست کێشەیەکەوە دەناڵێنن

ناس کورد-

سەرباری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و بوونی کۆکەیەکی زۆر لە دیارترین نیشانەکانی پەتای کۆرۆنا، لەدەستدانی هەستی بۆنکردن نیشانەیەکی تری سەرەکی توشبوونە بەو ڤایرۆسە، ئەگەری هەیە لەدەستدانی هەستی بۆنکردن بۆماوەی چەند مانگێک دوای چاکبوونەوەش لە نەخۆشییەکە بەردەوام بێت.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی (6ی تشرینی یەکەمی 2020)  توێژینەوەکان دەریانخستووە، "50%ی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەستی تام و بۆنکردن لەدەست دەدەن، تەنانەت دوای چاکبوونەوەش لە نەخۆشییەکە ئەو حاڵەتە بەردەوام دەبێت".

 

زیاتر بخوێنەوە: ئەگەر بۆنى ئەم چوار شتە ناکەیت ئەوە توشبووی کۆرۆنایت

 

توێژینەوەکان ئەوەیان ڕوونکردووەتەوە کە "ئەو کەسانەی لە نەخۆشییەکە چاک دەبنەوە وەک جاران ناتوانن بۆن بکەن، بەڵکو بۆنی چەندین شتی ناخۆش و گەنیو بە لوتیاندا دێتە خوارەوە".

 

بەگوێرەی ڕۆژنامە بەریتانییەکە، ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە باسی ئەوەیان کردووە دوای چاکبوونەوەیان هەست بە بۆنی ناخۆش و سەیر دەکەن، بەبەردەوانی هەست بە بۆنی دوکەڵی جگەرە، نانی کەڕولێدراو یاخود بۆنی زبڵدان و سەرنوێڵەکان دێت بە لوتیاندا".

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "پزیشکەکان لەبارەی ئەو حاڵەتانەوە ڕوونکردنەوەیان داوە و ئاشکرایانکردووە ئەو حاڵەتانەی کە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای چاکبوونەوەیان دوچاری دەبنەوە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەوکردنی دەمارە هەستیارە و وردەکانی ناو ڕەێڕەوی لوت، کە ئەوەش وادەکات دوای چاکبوونەوەش لە نەخۆشییەکە  بەدەست ئەو حاڵەتەوە  بناڵێنن کەپێی دەڵین ڤانتۆسیما".

 

لەوباریەوە کارڵ ڤیلبۆت، مامۆستا لە کۆڵیژی پزیشکی زانکۆی نۆریچ دەڵێت، " ڤانتۆسیما هەوکردنی بەشی سەرەوەی کۆئەندانی هەناسدانی سەرەوەیە کە ئەوەش وادەکات بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ دوای چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆرنا هەستی بۆنکردن نەمێنێت."