گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێترین پێشنیازی بازنەكانی هەڵبژاردن لە ناوچە جێناكۆكەكان

2020.10.06 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین پێشنیازی بازنەكانی هەڵبژاردن لە ناوچە جێناكۆكەكان

ناس کورد-

نوێترین پێشنیازی بازنەكانی هەڵبژاردن لە ناوچە جێناكۆكەكان لە کەرکوک و دیالە و نەینەوا بڵاوکرانەوە، کەرکوک دوانزە 12 کورسی هەیە و دەکرێت بە دوو بازنەى هەڵبژاردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

me_ga.php?id=1139me_ga.php?id=1140me_ga.php?id=1138

زیاتر بخوێنەوە: خشتەی 24 بازنەكەی هەڵبژاردن لە پارێزگاكانی كوردستان بڵاوكرایەوە

 

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى سائیرون لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا گەیشتوونەتە نیمچە ڕێکەوتنێک بۆ ئەوەى فرە بازنەیى هەڵبژاردنەکان بچەسێت و نەگەڕێنەوە بۆ دواوە.  

  

ڕۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمى بڵاویکردەوە، وا چاوەڕواندەکرێت ڕۆژى شەممەى داهاتوو ڕێکەوتى 10ى تشرینى یەکەمى 2020 پەرلەمان ناکۆکیەکان لەسەر مادەى 15 یاسایى هەڵبژاردنى نوێ یەکلا بکاتەوە کە تایبەتە بە دابەشکردنى بازنەکانى هەڵبژاردن.  

  

غایب عەمیرى، پەرلەمانتارى هاوپەیمانى  سائیرون بە ڕۆژنامەکەى وتووە، ئەو پیشنیارەى کە نزیکە لە جێبەجێکردنەوە و ڕەزامەندى زۆربەى حزبەکانى لەسەرە ئەوەیە کە هەر بازنەیەک 3 بۆ 5 کورسى لەخۆ بگرێت، لەگەڵ پشتبەستن بە ژمارەى ژنان لەپەرلەمان.  

  

باسى لەوەشکردووە، هەورەها نیمچە ڕێکەوتنێک لەنێوان لایەنەکاندا هەیە بۆ ئەوەى هەموو عێراق نزیکەى 83 بازنەى هەڵبژاردن بێت.