ناس کورد-
بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و شاندێکی یاوەری کۆبوونەوە، بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، "سەبارەت بە گرنگترین گۆرانکارییە ئەمنی و ئابووری و سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆیان کرد."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتی کۆمار (6ی تشرینی یەکەمی 2020)، "لە كۆبوونەوەكەدا جەختکرایەوە لە گرنگی گفتوگۆ و دیالوگی جدی لە نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و پێویستی چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان و گەیشتن بە ڕێگاچارەی گونجاو و ھێنانەدی خۆشگوزاری و ئارامی بۆ گشت ھاوڵاتیان."
لە بەشێکی دیکەی كۆبوونەوەكەدا جەختکراوەتەوە "لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و یاسا، بەتایبەتی پرسی موچەی موچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵک و پاراستنی مافی ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بێ جیاوازی."
زیاتر بخوێنەوە: عەلی باپیر بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
دوێنێ شاندێکی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی عەلی باپیر، ئەمیری ئەو حزبە به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت به‌ڕێكه‌وت و بڕیارە چەندین لایەنی حکومی و حزبی ببینێت.
مەکتەبی ڕاگەیاندنی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی (5ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، شاندەکەى کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ "سه‌رۆك كۆماری عێڕاق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و زۆرێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان و، چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه" کۆدەبێتەوە بۆ "تاوتوێکردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به بارودۆخی هه‌نووكه‌یی عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان‌و ناوچه‌كه"
جگە لە عەلی باپیر، شاندەکەى کۆمەڵ پێکهاتبوون لە "عەبدولستار مەجید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان و، محەمەد بامۆكی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی و، سه‌لیم شوشكه‌یی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق و، ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران."