ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرای کرد، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 72 توشبوونی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، بەڵام ژمارەى چاکبووان زیاترە و چوار هەزار و 23 توشبوو نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر لە ڕاگەیەنراوەکەى وەزارەتی تەندروستیی عێراقدا (6ی تشرینی یەکەمی 2020) هاتووە، "67 توشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە، جارێکی تر پارێزگای سلێمانی ڕیزبەندی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق هەیە، پاشانیش دهۆک."