گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆكاری پاشگەزبوونەوەی واشنتۆن لە كشاندنەوەی باڵیۆزخانەی بەغدا ئاشكرا كرا

2020.10.06 - 16:03
App store icon Play store icon Play store icon
هۆكاری پاشگەزبوونەوەی واشنتۆن لە كشاندنەوەی باڵیۆزخانەی بەغدا ئاشكرا كرا

ناس کورد-

رۆژنامەیەکى عێراق ئاشکرایکرد، هەڵوێستى توندى ئەمریکا بۆ داخستنى باڵیۆزخانەکەى پاشەکشەى کردووە، لەگەڵ فشارى دەرەکى و ناوخۆیی لەسەر ئەو وڵاتە بۆ پاشگەزبوونەوە لە بڕیارەکەى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رۆژنامەى العالم الجدیدى عێراقى (6ی تشرینی یەکەمی 2020) لەزارى چەند سەرچاوەیەکى دیبلۆماسییەوە گواستییەوە، بڕیارەکەى واشنتن لەلایەن وڵاتانى ئەوروپاوە رەتکراوەتەوە پێیانوایە پشتیوانى حکومەتى کازمى بەواتاى فشار خستنەسەرى نییە و بڕیارى لەو شێوەیە رەنگە ئەنجامى پێچەوانەى لێبکەوێتەوە.

 

بەوتەى سەرچاوەکان، وڵاتانى ئەوروپا کە دیارترینیان فەڕەنسایە پێیوایە داخستنى باڵیۆزخانە و کشانەوەى هێزەکان، ناردنى پەیامێکى هەڵەیە بۆ لایەنە نەیارەکان و توندڕەوان وەکو پێشکەشکردنى دیارییەکە پێیان. فشارى توند لەسەر بەغدا دەبێتە هۆى زیادبوونى کردەوە توندوتیژییەکان.

 

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو وڵاتە کشانەوەى پێشووى سەربازیان بەبیر واشنتن هێناوەتەوە، کە بووەتە هۆى دەرکەوتنى داعش لەساڵى 2014 کە کاریگەرى لەسەر جیهان دروستکرد.

 

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، هەروەها وڵاتانى عەرەبى و کەنداو، دژى بڕیارى داخستنى باڵیۆزخانەى ئەمریکان، لەو بڕوایەدان ئەو بڕیارە بەرژەوەندى و نێردە دیبلۆماسیەکانیان دەخاتە مەترسییەوە.

 

هەر بە وتەى سەرچاوەکان، ئەوەى هانى واشنتن دەدات کە فشارەکەى سوک بکات پەیامەکەى پۆمپیۆیە بۆ بەرهەم ساڵح، کە بووە هۆى جوڵەى خێراى کازمی بە ئامانجى سنوردانان بۆ هەژمونى گروپەکان و کێشانەوەى نوسینگەکانیان لەفڕۆکەخانەى بەغدا و ناوچەى سەوز.

 

 ئیحسان شەمەرى، سەرۆکى سەنتەرى هزرى سیاسی دەڵێت، پاشەکشە لەو هەڵوێستە، پێدانى دوایین هەلە بە حکومەتى ئێستا، بۆ نەهێشتنى مەترسی گروپە چەکدارەکان کە بوونەتە مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەکانى رۆژئاوا.