کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ئاژانسی وزەی جیهانى لە ڕاپۆرتێكیدا ئاشكرایكردووە، عێراقییەکان ساڵانە بڕى 4 ملیار دۆلار خەرجدەكەن بۆ دابینكردنی كارەبا لە ڕێگەی مۆلیدە ئەهلییەكانەوە. . سامر غەزبان جیگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە، ئەو زانیاریانەی كە ڕاپۆرتەكەی ئاژانسی وزەی نێودوڵەتیدا هاتبوو ڕەتنەكردەوە و لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، بۆ چارەسەركردنی دۆخی كارەبا لە عێراق، دەبێت كاربكرێت بۆ بونیادنانی ژێرخانێكی تۆكمە لە کەرتى کارەباى عێراق. . غەزبان ئاماژەى بەوەشکردووە: "ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان باسلەوەدەکەن لە عێراق 4 ملیار دۆلار دەدرێت بە کارەباى مۆلیدە ئەهلییەکان، ئەو بڕە زۆرە و مەلەفى کارەبا بەوە چارەسەر نابێت، لە کاتێکدا ئەوەش باس نەکراوە کە حکومەت تا چەند لەڕوى دابینکردنى سوتەمەنییەوە پاڵپشتى مۆلیدەکان دەکات". . لە پاڵ خستنەڕوى پارەى خەرجکراو بۆ کارەباى مۆلیدە، ئاژانسى وزەى جیهان ئاماژەى بەوەشکردووە، داهاتى مۆلیدە ئەهلییەکان هێندە و نیوێکى داهات و بودجەى وەزارەتى کارەبای عێراقە. . .