گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوایەکى ئەمریکا لە کۆمپانیاکانى بۆ کارکردن لە هەرێم ڕاگەیەنرا

2020.10.06 - 13:56
داوایەکى ئەمریکا لە کۆمپانیاکانى بۆ کارکردن لە هەرێم ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

 

جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەى هانى کۆمپانیاکان دەدات بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێم پەرە پێدەدەن.

 

بەپێی ماڵپەڕى حکومەتى هەرێم، مەسرور بارزانى (6ی تشرینی یەکەمی 2020) ب پێشوازیکردووە لەدەیڤد کۆپلی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق و دۆخی عێراق و ناوچە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکایان تاوتوێکردووە.

 

لەکۆبوونەوەکەدا جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق، ئامادەیی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و هاندانی کۆمپانیاکانی ئەمەریکا بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان، کە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا، کۆنفرانسێکی بازرگانی بۆ ئەم مەبەستە ساز بکرێت. 

 

وتیشی "دەرفەتی زۆر بۆ وەبەرهێنەرانی ئەمەریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەیە".

 

لاى خۆیەوە، مەسرور بارزانى رایگەیاند، کە یەکێک لە کارە لە پیشینەکانیان هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدانی زیاترە بە کەرتی کشتوکاڵ و پاراستنی بەرووبوومی ناوخۆیی و پێشکەشکردنی ئاسانکارییە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆ.

 

هەروەها جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیداڵی کردەوە، کە فاکتەرێکی گرنگە بۆ سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە.