ناس کورد-
پاش ئەوەی ڕیهانای سەماكار لەسەر ئاوازی فەرموودەیەكی پێغەمبەری ئیسلام گرتەیەكی ئاهەنگ گێڕانیان بڵاوكردەوە ناڕەزایی و توڕەیی موسڵمانانى لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێکەوتەوە، ناوبراو پۆزشی هێنایەوە و ڕایگەیاند بەرپرسیارێتی تەواو هەڵدەگرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەم نمایشەی ئەم سەماكارە جیهانییە لەمیانەی ریكلام كردنیدایە بۆ فاشیۆنە نوێیەكەی، فەرموودەیەكی وەك ئاواز بەكارهێنابوو كە باس لە رۆژی دوایی دەكات، لەپاش بڵاوكردنەوەشی ناوی ئەم ڕاپەڕە جیهانییە ـ 32 ساڵ ـ چووە ترێندی جیهانی تویتەر لەرێگای هەزاران تویتەوە كە داوا دەكەن، لایبدات. لەلای خۆشییەوە ڕیهانا لە تویتێكدا پەشیمانی خۆی ڕاگەیاند و جەختی كردەوە "بەرپرسیارێتی تەواو هەڵدەگرێت لە كەموكورتی گەڕان و پشكنینی بۆ هەڵبژاردنی دەق لە گۆرانییەكەی" سوپاسی ئەوانەش دەكات بۆیان ڕوون كردۆتەوە كارەكەی هەستی خەڵیكیتری نیگەران كردووە.
ریهانا ئەم فەرمودەی لە نمایشەكانی مانگی تشرینی دووەمی 2020 ی فاشیۆن و ماكیاج و جلی ژێرەوەدا بەكارهێنابوو "Savage X Fenty" كە لە ئامادەكردن و ژەندنی تیپێكی مۆسیقای بەریتانییە.
ڕیهانا بە زۆری پەیوەندییە سۆزدارییەكانیشی ناسراوە جگە لەسەماكردن و نمایش، دوا هاوڕێی پیاوی ڕیهانا سەرمایەداری سعودی حەسەن جەمیل بووە كە پاش 3 ساڵ هاوڕێیەتی ئەمساڵ (2020) لەیەكتر جیابوونەوە بەبێ ئەوەی بزانرێت هاوسەرگیرییان كردووە یان نا.
فەرمودەی پێغەمبەر (د.خ) كە ریهانا بەكاریهێناوە لە سەماو نمایشی هونەری دووەم سەرچاوەیە لە ئیسلامدا لەپاش ئایەتەكانی قورئان و پیرۆزی و گرنگیی زۆری لای موسوڵمانان هەیە بەوپێیەی بەشێكن لە وەحی و سەرچاوەی شەریعەت و ئاینداری پەیڕەوكەرانی ئیسلامە.