گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخى دۆلار لە بازاڕەکاندا بەرزبوویەوە

2020.10.06 - 13:01
نرخى دۆلار لە بازاڕەکاندا بەرزبوویەوە

ناس کورد-

نرخی دۆلار جارێکی تر لە بازاڕەکانی فڕۆشتنی دراو لە عێراق بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دی بەجۆرێک (6ی تشرینی یەکەمی 2020) لە بازاڕی دراوەکانى شاری بەغدا 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 123.700 ديناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

ئەو گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە (5ی تشرینی یەکەمی 2020) نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕی دراوەکانی عێراق بە 123.200 دينار مامەڵەی پێوە کراوە.

 

نرخی دۆلار و دراوە بیانییەکانی تر (6ی تشرینی یەکەمی 2020) لە بازاڕەکانی عێراق بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە کراوە.

 

 100دۆلار به‌ 124 هه‌زار دینار.

 100یۆرۆ بە117,87 دۆلار.

 100 پاوەن بە  129,85 دۆلار .

100 دۆلاری ئەمریکی بە  776,10  لیرەی تورکی 

 

  کانزاکان

نرخی یەک ئۆنسەی زێر بە 1911,20 دۆلار. 

 

نەوت

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برینت  = 41,47 دۆلار.  

نرخی بەرمیلێک نەوتی  خاوی ئەمریکی = 49,35 دۆلار.