گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانێكی دیوانی لە كازمییەوە دەربارەی پیشێلکارییە ئەمنییەكانی عێراق

2020.10.06 - 12:51
فەرمانێكی دیوانی لە كازمییەوە دەربارەی پیشێلکارییە ئەمنییەكانی عێراق

ناس کورد-

دەقى فەرمانێکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڵاوکرایەوە کە تایبەتە بە پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییە ئەمنییانەى کە لە عێراقدا روودەدەن.

 

لە فەرمانە دیوانییەکەدا کە واژۆى مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراقى لەسەرە و وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، بڕیاردراوە بە پێکهێنانى لیژنەیەک بە سەرۆکایەتى قاسم ئەعرەجى، ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانیى بۆ لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییەیانەى کە ئاسایشى عێراق و سەروەرى و ناوبانگى و پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانى دەکەنە ئامانج.

 

لە فەرمانە دیوانییەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە دەبێت لیژنەکە لەماوەى 30 ڕۆژدا ئەنجامى لێکۆڵینەوەکانى بخاتە بەردەست سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیران.