گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ نەخۆشخانەى جێهێشت و دەمامکەکەى فڕێدا [ڤیدیۆ]

2020.10.06 - 11:04
ترەمپ نەخۆشخانەى جێهێشت و دەمامکەکەى فڕێدا [ڤیدیۆ]

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا نەخۆشخانەى بەجێهێشت و لە کۆشکى سپى چارەسەرەکانى تەواو دەکات، دواى سێ شەو مانەوەى بۆ چارەسەرکردنى توشبوونى بە کۆرۆنا.

 

سەرەڕاى قسەى پزیشکەکانى لەبارەى ئەوەى هێشتا قۆناغى مەترسی تێنەپەڕاندووە، ترەمپ بەبێ دەمامک دەرکەوت، لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا کە دواى ماوەیەکى کورت لە گەڕانەوەى بۆ کۆشکى سپى بڵاوکرایەوە.

 

ترەمپ وتى "لە ڤایرۆسەکە مەترسن، باشترین چارەسەرى پزیشکیمان هەیە، بەسەریدا سەردەکەوین".

 

وتیشى "دەگەڕێمەوە بۆ سەر کارەکەم، بچنە دەرەوە و هۆشیاربن".