گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتى مامۆستایان دوو مەرجى بۆ دەستپێکردنەوەى خوێندن ئاشکراکرد

2020.10.06 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى مامۆستایان دوو مەرجى بۆ دەستپێکردنەوەى خوێندن ئاشکراکرد

ناس کورد-

یەکێتى مامۆستایانى کوردستان تا ناوەڕاستى ئەم مانگە مۆڵەتى بۆ حکومەت دیاریکرد، تا وەڵامى دوو داواکارى بداتەوە، ئەگەرنا ناچنەوە ناوەندەکانى خوێندن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

یەکێتى مامۆستایان (5ی تشرینی یەکەمی 2020) لە ڕاگەیەندراوێکدا دوو داواکارى خستە بەردەم حکومەت کە پێکهاتوون لە، دابەشکردنى موچەى مانگانە بەبێ لێبڕین، کارکردنەوە بە پلەبەرزکردنەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەش بەوە کراوە، ئەگەر تا ناوەڕاستى ئەم مانگە حکومەت وەڵامیان نەداتەوە ناچنەوە ناوەندەکانى خوێندن.

 

بڕیارە 10ى ئەم مانگە، دەرگاى ناوەندەکانى خوێندن بەرووى خوێندکارانى قۆناغى یەکەم و دووەمى بنەڕەتى بکرێتەوە، دواى ئەوەى سەرەتاى ئەم مانگە دەوامى قۆناغى 12 دەستیپێکردەوە.