گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەبارەى بەهەدەردانى بودجەى عێراق لە 17 ساڵدا ئاشکراکرا

2020.10.06 - 10:38
App store icon Play store icon Play store icon
قەبارەى بەهەدەردانى بودجەى عێراق لە 17 ساڵدا ئاشکراکرا

ناس کورد-

عێراق لەماوەى 17 ساڵدا زیاتر لە 250 ملیار دۆلارى "لەدەستداوە"، لەکۆى گشتى ترلیۆنێک دۆلارى قەبارەى بودجەکان، بەهۆى "گەندەڵى داراییەوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەلى عەلاوى وەزیرى دارایی عێراق لە کۆنگرەیەکى ئابوریدا کە ئاژانسى فەرمى عێراق گواستییەوە ڕایگەیاند، خەرجکردنى ئەو بڕە پارەیە بۆ "سودى دارایی" هەندێ لایەن بووە کە بووەتە هۆى پاشەکشەى تواناى دەوڵەت.

 

هەر لەو بارەیەوە، سەرچاوەیەک (6ی تشرینی یەکەمی 2020) بە ماڵپەڕى حورەى ئەمریکى راگەیاندووە، ئەو بڕە پارەیە بەسادەیی بووە بە هەڵم، هیچ هەوڵێکیش نەدراوە بۆ ئاشکراکردنى، بەڵام بەشى گەورەى لەدەستدانەکە لەماوەى نێوان 2008 و 2014 بووە.

 

نورى مالیکى ئەمیندارى گشتى حزبى دەعوە زۆربەى ئەو ماوەیە  2006 – 2014 سەرۆکوەزیران بووە.

 

مەنار عوبێدى، شارەزاى ئابورى دەڵێت، کۆى گشتى بودجەکان لەدواى 2003 ەوە زیاتر بووە لە 1.1 ترلیۆن دۆلار، ئەو بڕەى وەزیر باسیدەکات تەنها ئەوەیە کە بەنافەرمى خەرجکراوە.

 

دەشڵێت، قەبارەى راستەقینەى پارەى بەهەدەردراو بە 400 -450 ملیار دۆلار دادەنرێت، کە دەکاتە %40 ى کۆى گشتى بودجەکان.

 

400 ملیار دۆلار بڕێکى پێویستە بۆ بنیاتنانى 400 هەزار قوتابخانەى نمونەیی بەبەهاى ملیۆنێک دۆلار بۆ هەر قوتابخانەیەک، 20 هەزار نەخۆشخانەى نمونەیی بەبەهاى 20 ملیۆن بۆ هەر یەکێکیان.

 

هەروەها بەو پارەیە دەتوانرێت 28 هەزار فڕۆکەى F-16 بە نرخى 16 ملیۆن دۆلار بۆ هەر یەکێکیان بکڕدرێت، یان هەر کەسێکى عێراقى 10 هەزار دۆلارى پێبدرێت.