گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆتای ژنان بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق لابرا

2020.10.06 - 09:52
App store icon Play store icon Play store icon
كۆتای ژنان بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق لابرا

ناس کورد-

ڕاوێژکارى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لە یاساى هەڵبژاردنى داهاتوودا کۆتاى ژنان نییە و ئەوەش بە گۆڕانکارییەکى بنەڕەتى لە یاساکەدا، دادەنرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەبدولحسێن هنداوى، ڕاوێژکارى سەرۆکوەزیرانى عێراق (6ى تشرینى یەکەمى 2020) بە ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى راگەیاند "ئەو یاسایەى کە ئەئەنجوومەنى نوێنەران دەنگى لەسەردا جەخت لەسەر بوونى بازنەى زۆرى هەڵبژاردن دەکاتەوە کە دەگاتە نزیکەى 320 بازنە.

 

وتیشى "ئەو یاسایە کۆتاى ژنانى تێدا نییە".

 

بەوتەى ڕاوێژکارەکەى سەرۆکوەزیرانى عێراق، کۆتاى ژنان لەکاتێکدا پیشنیارکراوە کە 240 بازنەى هەڵبژاردن بوونى هەبێت و لەهەر 3 بازنەیەکى هەڵبژاردنى نزیک کاندیدێکى ژنى خاوەن زۆرترین دەنگ هەڵبژێردرێت".

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە ئێستادا سەرقاڵى ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە کە مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران شەشى حوزەیرانى داهاتووى بۆ ئەنجامدانى دیاریکردووە.