گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکایەتى کۆمار باسى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى و هەڵبژاردنى پێشوەختە دەکات

2020.10.06 - 08:31
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتى کۆمار باسى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى و هەڵبژاردنى پێشوەختە دەکات

ناس کورد-

سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق پشتیوانى بۆ رێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى لەلایەن حکومەتەوە دەردەبڕێت و داواش لە پەرلەمان دەکات یاساى هەڵبژاردنەکان پەسەند بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حەسەن جیهاد، راوێژکارى سەرۆکایەتى کۆمار (6ى تشرینى یەکەمى 2020) بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى راگەیاندووە، سەرۆکایەتى کۆمار بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى بە ئەرکێکى نیشتیمانى و ئەخلاقى دەزانێت، چونکە کاریگەرى گەندەڵى کەمتر نییە لە تیرۆر.

 

داواشیکرد کار بکرێت بۆ دۆزینەوەى چارەسەرى کێشەى پەیوەست بە دادگاى فیدراڵى و تەواوکردنى ئەندامەکانى بۆ پەسەندکردنى ئەنجامى هەڵبژاردنەکان.

 

حەسەن جیهاد روونیکردەوە، سێ سەرۆکایەتییەکە لەکۆبوونەوەى پێشوودا جەختیانکردووەتەوە لەسەر پێویستى ئەنجامدانى هەڵبژاردن و پەسەندکردنى یاساى هەڵبژاردن لەلایەن پەرلەمانەوە تا سەرۆک کۆماریش پەسەندى بکات.

 

سێ سەرۆکایەتییەکە (21ى تشرینى دووەمى 2020) کۆبوونەوە و جەختیانکردەوە لەسەر پێویستى تەواوکردنى یاساى هەڵبژاردنەکان و پرسی تەواوکردنى ئەندامەکانى دادگاى فیدراڵى.  

 

هەروەها سوربوون لەسەر پشتبەستن بە تۆمارى بایۆمەترى بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنى داهاتوو، داواش لە کۆمسیۆن کراوە سەرجەم رێوشوێنەکان بگرێتەبەر بۆ ئەوەى تەواوى دەنگدەران کارتى دەنگدانیان پێبدرێت لە کاتێکى گونجاودا، بەبێ جیاکردنەوەى ئاوارە و کۆچبەران.