گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جۆ بایدن بۆ ئەنجامدانى دیبەیت لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ مەرجێکى هەیە

2020.10.06 - 08:21
App store icon Play store icon Play store icon
جۆ بایدن بۆ ئەنجامدانى دیبەیت لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ مەرجێکى هەیە

ناس کورد-

جۆ بایدن کاندیدى کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر شارەزایانى تەندروستى ڕێگەى بدەن ئامادەیە دیبەیتێکى تر لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا کە بڕیارە لە هەفتەى داهاتوودا بەڕێوەبچێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

تیمى پزیشکى دۆناڵد ترەمپ لە تاوتوێکردنى ئەوەدان کە ئایا سەرۆکى ئەمریکا دەتوانێت نەخۆشخانە جێبهێڵێت لەدواى ئەوەى کە هەفتەى رابردوو توشبوونى بە پەتاى کۆرۆنا، سەلمێنرا.

 

لێدوانەکەى بایدن لە کاتێکدایە کە درەنگانێکى شەوى ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا ئاماژەى بەوە کرد کە ئامادەکاریى دەکات بۆ بەجێهێشتنى نەخۆشخانە و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە هەست بەتەندروستییەکى باش دەکات.

 

وتیشى "لە ڤایرۆسى کۆرۆنا مەترسن و ڕێگە مەدەن زاڵ بێت بەسەر ژیانتاندا".

 

بەم دێڕەش کۆتایى بە تویتەکەى هێنا "هەست دەکەم لە 20 ساڵ پێش ئێستا بەگوڕترم".