گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بردنەوەى بایدن ’’گەشە’’ بە هەژموونی ئێران دەدات لە عێراق

2020.10.05 - 23:36
App store icon Play store icon Play store icon
بردنەوەى بایدن ’’گەشە’’ بە هەژموونی ئێران دەدات لە عێراق

ناس کورد-

باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل ڕایگەیاند، بردنەوەی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و بوونی بە سەرۆک، گەشەی زیاتر دەدات بە هەژموونی ئێران لە عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەیڤد فریدمان (5ی تشرینی یەکەمی 2020) بە ماڵپەڕی عەین ئیماراتی ڕاگەیاند، "ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی  لەسەردەمی باراک ئۆباما، یەکێکە لە گرنگترین ئەو دۆسیانەی لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا دەخرێتە بەرباس، چونکە جۆبایدن بەشێکە بووە لەو ڕێککەوتنە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "من هاوڕام لەگەڵ بۆچوونەکانی سەرۆک ترەمپ کە ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ ئێراندا کراوە خراپترین سەودایە لە هەموو مێژووی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا".

 

بەوتەى ئەو دیبلۆماتکارە، ئەو ڕێککەوتنە ڕێگە خۆشکەر بوو بۆ ئێران کە بتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، ئیدارەکەی ئۆباما نەیتوانیوە بەڕووی دەستدرێژییەکانی ئیران لە سوریا، لوبنان و عێراق ڕاوەستێت، "بۆیە بەبۆچوونی من بوونی بایدن بەسەرۆک  گەشە بەهەژموونی ئێران دەدات لە عێراق و ناوچەکە ".

 

ئەوەشی خستووەتە ڕوو "سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بە سەر ئێران لە کاتێکی باشدابووە، پێمانوایە لە کۆتایدا ئێران ناچاردەبێت دەستبەرداری چالاکییە نەگریسەکانی بێت".