ناس کورد-
ئیداری خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند پلانی هەیە ڕێگە بدەن بە هەزاران خێزانی عێراقی، سوری و خێزانەکانی چەکدارانی داعش کەمپی هۆل جێبهێڵن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ریاز زەرار، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ( 5ی تشرینی یەکەمی 202) بە "فرانس پریس"ی ڕاگەیاند، "خێزانە سورییەکان کەمپی هۆل چۆڵ دەکەن، تەنها ڕێگە دەدرێت بە خێزانە بیانییەکان لە کەمپەکە بمێننەوە".
وتیشى، "خێزانەکانی چەکدارانی داعشە بەڕەگەز سورییەکانیش نابێت لەو کەمپەدا بمێننەوە و دەبێت بگڕێنەو لای کەسوکاری خۆیان".
زەرار ئاماژەى بەوەشکردووە، "خێزانە عێراقییەکان ئازادن لەمانەوە یاخود بەجێهێشتنی کەمپەکە، بەڵام زۆرینەی ئەو خێزانانە نایانەوێت بگەڕێنەوە عێراق لەترسی دەستگیرکردنیان".
باسیلەوەشکردووە، "بوونی ئەو ژمارە زۆرە لەکەمپی هۆل لە ڕووی ئەمنیی و بژێوییەوە بارێکی قورسی خستووەتە سەرشانیان".
کەمپی هول دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لەڕۆژئاوای کوردستان، لە ئێستادا زیاتر لە 64 هەزار کەس تێیدا دەژین کە زیاتر لە 23 هەزاریان ڕەگەزنامەی سوریان هەڵگرتووە.