گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

15 هەزار شوێنەوار لە عێراقدا هەن 1%ى بودجەى وڵاتیان پێکنەهێناوە

2019.05.02 - 10:29
App store icon Play store icon Play store icon
15 هەزار شوێنەوار لە عێراقدا هەن  1%ى بودجەى وڵاتیان پێکنەهێناوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- عێراق خاوەنى 15 هەزار شوێنەواری مێژووییە و تا ئێستا داهاتى ئەو کەرتە لە بودجەدا 1%ى تێنەپەڕاندووە، ئەوەش بە وتەى لیژنەى ڕۆشنبیرى و گەشتوگوزار و شوێنەوارى پەرلەمانى عێراق. .   عەلى حیمداوى ئەندامی ئەو لیژنە پەرلەمانییە ڕایگەیاندووە: "دۆسیەى گەشتوگوزار و شوێنەوار لە عێراقدا دۆسیەیەکى لەکارکەوتووە، لە کاتێکدا وڵاتێکى زۆرى جیهان وەبەرهێنان لە کەرتى گەشتوگوزاردا بەڕێژەیەکى گەورە دەکەن، کە پالپشتییە بۆ پێشخستنى ئابورى". . ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوشکردووە، بەگوێرەى ئەو ئامارانەى لەبەردەستى ئەواندایە، لە عێراقدا 15 هەزار شوێنەوارى مێژوویی هەن، لەگەڵ چەندین شوێنى ئاینى کۆن، لەبەرامبەردا داهاتى گەشتوگوزار لە بودجەدا زیاتر نیە لە 1%. . بە وتەى عەلى حیمداوى، شوێنەوارەکانى عێراق هیچیان کەمتر نیە لە شوێنەوارەکانى وڵاتى میسر، کە کەرتى گەشتوگوزارى میسرى 10% داهاتى ئەو وڵاتە پێکدەهێنێت. . .