گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشێکى داعش لە سەعدیە ’’تێکشکێنرا’’

2020.10.05 - 22:51
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشێکى داعش لە سەعدیە ’’تێکشکێنرا’’

ناس کورد-

حەشدى شەعبى تێکشکانى هێرشێکى داعشى ڕاگەیاند، کە لەڕێگەى هاوەنەوە کراوەتە سەر گوندێک لە باکورى ڕۆژهەڵاتى دیالە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیاندنى حەشدى شەعبى (5 تشرینی یەکەمی 2020) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، گروپێک لە چەکدارانى داعش لە رێگەى ئۆتۆمبیلێکەوە  بە هاوەن هێرشیان کردووەتە سەر گوندى (معدان) لە دەوروبەرى ناحیەى سەعدیە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، هێزەکانى لیواى 110 ى حەشدى شەعبى وەڵامیان داونەتەوە و چەکدارەکان هەڵهاتوون و هێرشەکە هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە.

 

لەماوەى چەند مانگى ڕابردوودا چەکدارانى داعش چەندین هێرشیان لەسنورى ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجامداوە، کە هەندێکیان زیانى گیانیان لێکەوتووەتەوە.