گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گفتوگۆ نهێنییەكانی بەغدا و تاران ئاشكرا دەبن

2020.10.05 - 22:46
App store icon Play store icon Play store icon
گفتوگۆ نهێنییەكانی بەغدا و تاران ئاشكرا دەبن

ناس کورد-

فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق ڕایگەیاند، دەیانەوێت گفتوگۆى ڕوون و ڕاکشاو لەگەڵ ئێران بکەن لەسەر بنەماى زانیارى و گفتوگۆى ژێر مێز ببەنە سەر مێز.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فوئاد حسێن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمی حکومەتى عێراق (5 تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، لە سەردانەکەیدا بۆ ئێران دۆخى ئێستاى عێراقى بۆ بەرپرسانى ئەو وڵاتە ڕونکردووەتەوە.

 

وتیشى، "پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران لەژێر مێزەوە بگوازرێتەوە بۆ سەر مێز، پێویستمان بە گفتوگۆیەکى شەفاف و روون هەیە لەگەڵ ئەو وڵاتە لەسەر بنەماى زانیارى".

 

فوئاد حسێن کۆتایی مانگى ڕابردوو گەیشتە ئێران، دواى هەڕەشەکەى ئەمریکا بۆ داخستنى باڵیۆزخانەى لە ئێران، بەهۆى زیادبوونى هێرشە موشەکییەکانەوە.


رۆژنامەی ئەلعەرەبى چاپى لەندەن لە راپۆرتێكدا كە لە ژمارەی ئەمڕۆ (دووشەممە، 28ى ئەیلولی 2020) بڵاویكردەوە فوئاد حسێنی پەیامێكی نیگەرانی و هۆشداریدانی لە بەرهەم ساڵح و مستەفا كازمییەوە گەیاندووە بە رۆحانی و جەواد زەریف لەبارەی هەستیاری كاردانەوەكانی ئەمەریكا بەرامبەر هێرشەكانی سەر باڵیۆزخانەكەی.

 

ئاماژەی بەوەشكردبوو، سەرۆك كۆماری ئێران وتوویەتی "یەكڕیزی شیعە لەسەروو هەموو شتێكەوەیە بۆ ئێران پاشان لێكگەیشتنی نێوان پێكهاتە سەرەكییەكانی عێراق"، ئەمەش یەكەمجارە لە گوتاری فەرمی و دیبلۆماسی ئێراندا زمانی ئاخاوتن دابەزێت بۆ ئاستی تایفەو پێكهاتە لەكاتێكدا جاران جەختكردنەوە بووە لە یەكڕیزی گشتی عێراقییەكان.

 

بەپێی زانیارییەكانی ئەلعەرەب كە لەشاندی عێراقەوە وەرگیراون رۆحانی وتوشیەتی ئێران دەرپەڕاندنی ئەمەریكاییەكان لە هەموو جێگایەك بەئەركی خۆی دەزانێت و هی ئەو دەوڵەتانەی تێیدا بڵاوبوونەتەوە.

 

بەرامبەر بەمەش فوئاد حسێن پەیامێكی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی عێراقی گەیاندووە كە نیگەرانییە لەئەگەری پەنابردنی ئەمەریكا بۆ جێبەجێكردنی هەڕەشەكانی لە داخستنی باڵیۆزخانە و پاشان بەئامانجكردنی گروپە چەندارەكانی شیعەی نزیك لە ئێران لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە.

 

هەروەها فوئاد حسێن ڕادەی مەترسییەكان و ئاڵۆسكاویی دۆخی ئەمدواییەی بە ئێرانییەكان راگەیاندووە لە ئەنجامی بەردەوامی هێرشە موشەكییەكان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا.


لەم میانەیەشدا، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق (28ى ئەیلولی 2020)، ئاشكرایكرد كە فوئاد حسێن پەیامێكی زارەكی لە سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە گەیاندووە بە سەرۆككۆماری ئێران لەبارەی دۆخی ناوچەكە و پێداچوونەوە بە ئەگەر و پێشهاتەكان و لێكەوتە چاوەڕوانكراوەكانیان.


بەقسەی سەحاف گفتوگۆكان زیاتر تایبەت بوون بە پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان عێراق و ئێران.