گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ چارەسەری موچە پێویستییەتی

پەرلەمان سێ مەرج بۆ قەرزى حکومەت دیاری دەکات

2020.10.05 - 22:41
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان سێ مەرج بۆ قەرزى حکومەت دیاری دەکات

ناس کورد-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی رایگەیاند، پەرلەمان ڕازییە و كێشەی نییە لە قەرزكردنی حكومەت بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق، بەڵام سێ شت هەن بوونەتەهۆی بێزاركردنی لیژنەكە و دەسەڵاتی جێبەجێكردن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمال كۆچەر لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا (5 تشرینی یەکەمى 2020) كە ناس كورد دیویەتی ڕایگەیاند، ئەو شتانەی لیژنەكەیانی بێزاركردووە بریتییە لە بەردەوامی لە قەرزكردن بەبێ چاكسازی كە سەرەنجامێكی خراپی دەبێت و دەبێتە هۆی مایەپووچی، خاوە خاوی حكومەت لە وەڵامدانەوەی پەرلەمان.

 

دەشڵێت، "حكومەت بەرچاوڕوونی نییە و شڵەژاوە لە كارەكانی، بەتایبەت وەزارەتی دارایی و كشاندنەوەی یاسای بودجەش بەڵگەیە."

 

پێشتر عەلى عەلاوى، وەزیرى دارایی عێراق پرسی دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى بەستبووەوە بە ڕەزامەندى پەرلەمان بۆ ئەوەى حکومەت بتوانێت قەرز بکات.

 

بڕیاریشە بەم نزیکانە پلانی چاکسازیی کە مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق بەڵێنى ئامادەکردنی دابوو بۆ چاككردنی ئەو بارودۆخە ئابورییەى وڵاتى پێدا تێدەپەڕێت لەلایەن حکومەتەوە رەوانەى پەرلەمان بکرێت.



سەرچاوەیەکى ئاگادار (4ی تشرینی یەکەمی 2020) بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "وەرەقەى سپى چاکسازیی لە دوو بەش پێکهاتووە، چاکسازیی دۆخى دارایی وڵاتى لەخۆ گرتووە و لەم هەفتەیەدا دەخرێتە بەردەم کازمى و دواتر ڕەوانەى پەرلەمان دەکرێت".


وتیشى، "چاکسازییەکان چارەسەرى بنەڕەتى تێدایە بۆ ڕزگارکردنى وڵات بەشێوەى قۆناغ بەندى و سەقامگیریی دۆخى دارایی و ئابورى".


هەروەها مستەفا كازمی لەمیانەی دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی فەرمی دەوڵەت (العراقیة) كە "ناس كورد" دیویەتی (4ی تشرینی یەكەمی 2020) وتی، "عێراق مایەپووچ نابێ، راستە بەترسناكترین قەیرانی ئابووریدا دەڕۆین، بەڵام شەو و ڕۆژ کار دەكەین بۆ كەمكردنەوەی لێكەوتەكانی لەسەر هەژاران".


وتیشی، "ئیدارەیەكی شكستخواردووم وەرگرتووە، هیچ دەوڵەتێك نییە 95% پشت بەنەوت ببەستێت وەك عێراق، ئەی كوا كشتوكاڵ؟ هەمووی لەناوبرا بۆ ئەوەی تەنها پشت بەنەوت ببەستین، تەنانەت سعودیە و ئیماراتیش وەك عێراق پشت بەنەوت نابەستن".