گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو حەوت پرسیارەى پزیشکەکەی ترەمپ وەڵامی نەدانەوە

2020.10.05 - 22:24
ئەو حەوت پرسیارەى پزیشکەکەی ترەمپ وەڵامی نەدانەوە

ناس کورد-

پزیشکە تایبەتییەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا وەڵامی حەوت پرسیارى ڕۆژنامەنوسانى نەداوەتەوە تایبەت بە تەندروستى ترەمپ دواى توشبوونى بە کۆرۆنا.

 

ماڵپەڕی (Business Insider )ئەمریکی (5ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردەوە، سین کۆنڵی، پزیشکی تایبەتی ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی حەوت پرسیاری نەداوەتەوە کە لەلایەن ڕۆژنامەنوسانە ئاڕاستەی کرابوو.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەڵامنەدانەوەی ئەو پرسیارانە زیاتر گومانی لەلای هاووڵاتیانی ئەمریکا و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دروستکردووە".

 

بەشێک لە پرسیارەکان ئەمانەن: ئایا توشبوونی ترەمپ بە کۆرۆنا دووچاری هەوکردنی سییەکانی کردووەتەوە؟ پلەی گەرمی جەستەی لە ئێستادا چەندە؟ خراوەتە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە؟.

 

هەروەها پرسیارەکانى تر پێکهاتوون لە: تیمی پزیشکی سەرۆک زانیویانە چۆن توشی ڤایرۆسەکە بووە؟، دواین شیکاری بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا کەی بووە؟ ئایا ماددەى هۆرمۆنی پێ دەدرێت؟ کەی بە تەواوەتی دڵنیابوون لەوەی توشی نەخۆشییەکە بووە؟.

 

 ڕۆژی 4ی تشرینی یەکەمی 2020، تیمی پزیشكیی ترەمپ ئاشكرایكرد، 5ی تشرینی یەكەم یاخود ڕۆژی دواتر، ترەمپ نەخۆشخانە جێدەهێڵیت.