ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا لە پارێزگای زیقار بەڵێن دەدات کێشەى موچەى فەرمانبەرانیش چارەسەر بکرێت.
کازمی لە دانیشتنەکەدا (5ی تشرینی یەکەمی 2020) دەڵێت، سەرباری دۆخ و ئاڵنگارییە ئابورییە سەختەکان کە عێراقی پێدا تێپەڕ دەبێت و موچەى فەرمانبەران دواکەوتووە، "بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەمڕۆ بابەتی موچە چارەسەر دەکەین."