ناس کورد-
وێنەیەکی دوناڵد ترەمپ لە ژووری چاودێری چڕ لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد مشتومڕی زۆری لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە، کە بەوێنەیەکى ساختە دادەنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، ئەوەی لە وێنەکەدایە ترەمپ نییە بەڵکو کەسێکی ترە، ئەوەش لەڕێگەی گەڕان لە ماڵپەڕی ئەمریکیی (shutterstock) تایبەت بە وێنە.
ئەوانەی دەیانەوێت بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەواشە بکەن هەستاون بە لابردنی سەری ئەو پیاوەی کە لەوێنە ڕاستەقینەکەدایە و سەری ترەمپیان لەجیاتی خستووەتەجێگای.
دوناڵد ترەمپ، سەورۆکی ئەمریکا لە (یەکی تشرینی یەکەمی 2020) لە توێتێکدا ڕایگەیاند خۆی و میلانیاى هاوژینی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، دواتر بۆ نەخۆشخانە گوێزرایەوە.