گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نهێنی ئەو کچەى ’’هیچ لە سیاسەت نازانێت و هەموو نهێنییەکی ترەمپیشی لایە’’

2020.10.05 - 21:18
نهێنی ئەو کچەى ’’هیچ لە سیاسەت نازانێت و هەموو نهێنییەکی ترەمپیشی لایە’’

ناس کورد-

هۆپ هیکس، نزیکترین یاریدەدەرى ترەمپ کە سەرۆکەکەى توشى کۆرۆنا کرد، بە ڕێکەوت چووەتە سیاسەتەوە و بە سندوقى نهێنییەکانى دادەنرێت.

 

هۆپ هیکسى تەمەن 31 ساڵ، یەکەمجار لەساڵى 2017 چووە کۆشکى سپى و پۆستى بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکانى وەرگرت، بەبێ ئەوەى هیچ شارەزای سیاسەت بێت، بەڵام بەدرێژایی پێنج ساڵى ڕابردوو پەیوەندى بەهێزى لەگەڵ خانەوادەى ترەمپ هەبووە.

 

کارەکەى لەگەڵ خانەوادەى ترەمپ پڕە لە هەڵبەز و دابەزین، ماوەیەک وازیهێنا و دواتر گەڕایەوە پۆستەکەى.

me_ga.php?id=1129

ساڵى 2015 بەرێکەوت تێکەڵى کارى سیاسی بوو، کاتێک لەگەڵ ترەمپ بە فڕۆکە گەشتیکرد لە چوارچێوەى هەڵمەتى هەڵبژاردندا و یارمەتیدا بۆ بەڕێوەبردنى هەژمارى تویتەرەکەى.

 

ترەمپ دواتر دوو بژاردەى خستە بەردەم، کارکردن وەک سکرتێرى ڕۆژنامەوانى تایبەتى، گەڕانەوە بۆ کارەکەى پێشووى لە کۆمپانیاکەى ترەمپ، هەرچەندە ئەو دووەمیانى هەڵبژارد، بەڵام دواتر داوایکرد بخرێتە تیمەکەیەوە.

me_ga.php?id=1130

هەروەها بەپێی هەواڵی ماڵپەری "زە گارديان" بەريتانى، لە گەشتەکەى ترەمپ و ميلانيا بۆ كليفلاند بۆ ئەنجامدانى ديبەيت لەگەڵ جۆ بایدنی ڕكابەرەكەى بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو، لەناو فڕۆكەكەدا هۆپ هيكسى تێدا بووە و ناوبراو توشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا بووە، ترەمپ و خێزانەکەشی لەڕێگەى ئەوەوە توشبوون.  

  

ماڵپەڕەكە ڕونيشيكردوەتەوە، دواى ئەوەى پشكنينەكان توشبوونى هۆپ هيكسيان سەلماندووە، پشكنين بۆ سەرجەم ئەوانە كراون كە لەناو فڕۆكەكەدا بوون، دەركەوتووە ترەمپ و ميلانياش توشبوون.  

 

زیاتر بخوێنەوە: ئەو کچە شۆخەى ترەمپی توشی کۆرۆنا کرد

me_ga.php?id=1131

هیکس بەدەگمەن چاوپێکەوتنى ڕۆژنامەوانى دەکات و دواى چوونى بۆ کارى سیاسی، هەژمارەکانى لە تویتەر و ئینستاگرام سڕییەوە، بەڵام هەمیشە ئامادەیە لەسەرجەم چاوپێکەوتنەکانى ترەمپ.

 

بەپێی ماڵپەڕى پۆلیتیکۆ، هیکس یەکێک لەو کەسە کەمانەى ئاگادارى ژیانى تایبەتى خانەوادەى ترەمپە لەناو ئەو چەند کەسەدا بووە کە ئامادەى دیدارى ترەمپ و پاپا بووە.

 

هەروەها پەیامنێرى بی بی سی لە کۆشکى سپى دەڵێت، هۆکارى گەڕانەوەى بۆ کارەکەى زۆر سادەیە "کەمدووە، نهێنییەکانى سەرۆک دەزانێت".

me_ga.php?id=1132