گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاپۆرتێکى ورد لەبارەى داهات و هەناردەى نەوتى هەرێم بڵاودەکرێتەوە

2020.10.05 - 20:55
ڕاپۆرتێکى  ورد  لەبارەى داهات و هەناردەى نەوتى هەرێم بڵاودەکرێتەوە

ناس کورد-

سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، هەفتەى داهاتوو ڕاپۆرتى شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵى تایبەت بە هەناردە و داهاتى نەوت بڵاودەکرێتەوە.

 

ئامانج ڕەحیم لە کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستاندا ڕایگەیاند، "لە هەفتەى داهاتوودا ڕاپۆرتى دیلۆیت تایبەت بە شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵ بڵاودەکرێتەوە کە تێیدا وردەکاریی زۆرى تێدایە لەبارەى داهات و بەرهەمهێنان و خەرجییەکانى نەوتەوە".

 

وتیشى، "لە ڕاپۆرتەکەدا هەروەها زانیارى تێدایە لەبارەى نرخى فرۆشتنى نەوت و پێدانى پارە بە کۆمپانیاى خاوەندارى بۆرى نەوت".



لەگەڵ ئەوەشدا ئامانج ڕەحیم جەختیکردەوە کە ئەو هەنگاوانەى نراون هێشتا بەس نین بۆ ڕەواندنەوەى گومانەکان لەبارەى کەرتى نەوت.

 

لەبارەى پێداچونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانەوە، ئامانج رەحیم وتى، "گرێبەستەکان یاسایین و هەرێم ناتوانێت یەکلایەنە گۆڕانکاریان تێدا بکات، بەڵام دەستمان بەو پڕۆسەیە کردووە بۆ ئەوەى خەرجییەکانى پڕۆسەى نەوت کەمبکەینەوە".