ناس کورد-
شاندێکی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی به سه‌رۆكایه‌تی عەلی باپیر، ئەمیری ئەو حزبە به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت به‌ڕێكه‌وت و بڕیارە چەندین لایەنی حکومی و حزبی ببینێت.
مەکتەبی ڕاگەیاندنی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی (5ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، شاندەکەى کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ "سه‌رۆك كۆماری عێڕاق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و زۆرێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان و، چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه" کۆدەبێتەوە بۆ "تاوتوێکردنی چه‌ند پرسێكی گرنگی په‌یوه‌ست به بارودۆخی هه‌نووكه‌یی عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان‌و ناوچه‌كه"
جگە لە عەلی باپیر، شاندەکەى کۆمەڵ پێکهاتبوون لە "عەبدولستار مەجید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان و، محەمەد بامۆكی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی و، سه‌لیم شوشكه‌یی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق و، ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران."