ناس کورد-
لەدوای توشبوونی ترەمپ و هاوسەرەکەى و ڕاوێژکارێکی باڵای، کایلی ماکینانی، وتەبێژی فەرمی کۆشکی سپی توشبوونی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ناس کۆپییەکی پێگەیشتووە، 5ی تشرینی یەکەمی 2020، کایلی ماکینانی دەڵێت، "دوای ئەوەی پشکنینی کۆرۆنای ڕۆژی پێنجشەممەى ڕابردووم نێگەتیڤ بوو، بەڵام ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای ئەمڕۆ دووشەممەم پۆزەتیڤ بوو، بەبێ ئەوەى هیچ نیشانەیەکم تێدا دەرکەوێت."
کایلی ماکینانی باسی لەوەشکردووە کە یەکەی پزیشکی کۆشکی سپی نەیهێشتووە هیچ ڕۆژنامەنوس و کەسێک تێکەڵاوی ئەو ببن و جەختی کردووەتەوە کە خۆی کەرەنتینە دەکات بەڵام لە کارەکانی بەردەوام دەبێت.