گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو دوو کەسەى گۆیژەیان سوتاند هۆکارەکەى ئاشکرادەکەن

2020.10.05 - 19:46
ئەو دوو کەسەى  گۆیژەیان سوتاند  هۆکارەکەى ئاشکرادەکەن

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح

 

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو دوو کەسەی بەتۆمەتی سوتاندنی شاخی گوێژە دەستگیرکراون کاسبکارن و هۆکارى ئاگرەکەیان گەڕاندووەتەوە بۆ ئەو خەڵوزەى دواى کارەکەیان فڕێیانداوە.

 

 

سەرکەوت ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی ( 5ی تشرینی یەکەمی 2020) بە ناس کوردی ڕاگەیاند "ئەو دوو کەسەی کە دەستگیرکراون بە تۆمەتی سوتاندنی شاخی گوێژە هەردووکیان کاسبن وشوێنی برژاندنی گۆشت و مریشکیان هەیە لەسەر شاخی گۆیژە".

 

وتیشی "دوو تاوانبارەکە دانیان بەوەداناوە کە ئەوان پاش تەواوبوونی کارەکەیان ئەو خەڵوزەی کەبەکاریانهێناوە بۆ ئیشەکەیان بەجوانی نەکوژاندووەتەوە و لە قەراخ شەقامەکەدا فڕێیانداوە و درێغیان کردووە لە کوژانەوەی بە شێوەیەکی باش، دواتریش بەهۆی ڕەشەباوە ئاگرەکە تەشەنەی کردووە لە پوش پاوانی شاخەکەدا".

 

me_ga.php?id=1116

سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوشکرد، "هەردوو تاوانبارەکە تەمەنیان لەسەرووی هەژدە ساڵانەوەیە و لەئێستاشدا لێکوڵێنەوەکان بەردەوامن لەسەر ڕاست و دروستی دانپێدانەکانیان و چەندین زانیاری دیکە، لەکاتی تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان تەواوی زانیارییەکان دەخەینە ڕوو".

 

درەنگانی شەوی (3ی ئەیلولی 2020) بەهۆکارێکی نادیار ڕووبەرێکی فراوانی شاخی گۆیژە گڕی گرت و سوتا.

 

ئاسۆ تەها، بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی سلێمانی  ( 4 تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند "دوای گەڕان و پشکنینەکانمان، توانیمان دووکەس دەستگیربکەین کە گومانیان لەسەربوو بەسوتاندنی شاخی گوێژە، دانیشیان بەتاوانەکەیان داناوە، لەئێستادا دەستبەسەرکراون".