گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوا زانیاری لەسەر قەرز و پارەی یەدەگی عێراق

2020.10.05 - 19:19
دوا زانیاری لەسەر قەرز و پارەی یەدەگی عێراق

ناس کورد-

 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، وەزارەتی دارایی دەیەوێت  لەڕێگەی قەرزەوە 17 ملیار دۆلار بەدەست بهێنێت، بەپێی خەمڵاندنەکانیش یەدەگى بانکى ناوەندى لە چوار مانگدا حەوت ملیار دۆلار کەمیکردووە.

 

ناجی سەعیدی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق  لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەری "ئیندپندنت"ی عەرەبی (5ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، حکومەت دەیەوێت نزیکەی 20 تریلۆن دینار کە دەکاتە 17 ملیار دۆلار لەڕێگەی وەرگرتنی قەرزەوە بەدەست بهێنێت".

 

ڕونیشیکردەوە، "داهاتی وەزارەتی دارایی لە مانگی ئەیلول دوو ملیارو 500 هەزار دۆلار بووە و فرۆشتنی دۆلاریش لەڕێگەی مەزادی دراوەکانەوە چوار ملیارو 400 هەزار دۆلار بووە، ئەوەش بۆ خۆی زەنگێکی مەترسیدارە بۆ ئابووری عێراق".

 

بەگوێرەی خەمڵاندنەکان، لەئێستادا یەدەگی بانکی ناوەندی کەمبووەتەوە بۆ 58 ملیار دۆلار، ئەمە لە کاتێکدایە ئەو یەدەگە لە مانگی حوزیرانی ڕابردوودا 65 ملیار دۆلار بووە.

 

عبدولڕەحمان هاشمی، ئابوریناسی عێراقی دەڵێت "بەهۆی سیاسەتی دارایی هەڵەی عێراق و دابەزینی نرخی نەوت پێشبینی دەکرێت کۆی گشتی قەرزی ناوخۆی عێراق 75 ملیار دۆلار تێپەڕبکات".

 

ئاماژە ی بەوەشکردووە، " بەندیوارەکان و ئەوانەی زیاتر لە یەک موچە وەردەگرن زیاتر باری ئابووری عێراقیان قورستر کردوو بە جۆرێک زیاتر لە 18 ملیاردۆلار ساڵانە بۆ پرسە ئەوانە دەڕوات".