کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
بنکەى ئاسمانی ویلایەتى یوتای هێزەکانى ئاسمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە فڕۆکەى F-35A بۆردومانی چەکدارانى داعشیان کردووە لە ناوچەى دۆڵی چای لە نێوان کەرکوک و دیالە.
بنکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەو هێرشە یەکەم ئەرکی فڕۆکەکانى F-35A بووە و تێیدا موشەکی JDAM کە موشەکێکى زیرەکە بەکارهێنراوە و تونێل و کۆگایەکى چەکی چەکدارانى داعشیان بۆردومان کردووە.
ڕاشیگەیاند، لە ئۆپراسیۆنەکەدا دوو فڕۆکەى جۆری F-35A بەشداربوون کە ئەو فڕۆکانە لە 15ی نیساندا ڕەوانەى بنکەى ئاسمانیی زەفرەی ئیماراتی کرد.
پێشتر ئهمریكا له ئهفغانستان فڕۆكهی جۆری F-35Bی بهكارهێنابوو كه توانای نیشتنهوه و بهرزبوونهوهی ستونی ههیه.