گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەڕی مۆبایلی زیرەک لە نێوان ئەمریکا و ئێران

بۆ یەکەمجار مۆبایلی ئایفۆن دەدرێتە سەربازانی ئەمریکا لە عێراق.. بەڵام لەبەرچی؟

2020.10.05 - 17:15
بۆ یەکەمجار مۆبایلی ئایفۆن دەدرێتە سەربازانی ئەمریکا لە عێراق.. بەڵام لەبەرچی؟

ناس کورد-

گۆڤارى فۆڕن پۆڵسى لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمجار و بەفەرمانى وتەبێژى پیشووى هاوپەیمانانیى نێودەوڵەتى، سەربازە ئەمریکیەکان لەعێراق ژمارەیەک لە مۆبایلى زیرەکیان پێدراوە بەمەبەستى بەکارهێنانى بۆ تۆمار کردنى ڕووداوەکان و شەڕى زانیارى دژى هەڵمەتى پڕۆپاگەندەى گروپەکانى سەر بەئێران. 

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤارەکە، مایڵز  کینز، وتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، لەوە دڵنیایە بۆ یەکەمجارە سەربازەکان دەستیان بە ئایفۆنى 11 پڕۆماکس دەگات و ئەوەش دەستکەوتێکى گەورەیە.



پیشتر ئەو کارە لەلایەن پنتاگۆنەوە لە ئەفسەرانى ئەمریکا قەدەغەکراو بوو.

 

بەکارهێنانى مۆبایلى زیرەک ئاڵنگارییەکى گەورەیە هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى کە دووچارى دەبێتەوە بەتایبەتى سەربازە ئەمریکیەکان، ئەویش بۆ بەرەنگاربوونەوەى دەنگۆى درۆ کە لەعێراق و سوریا بڵاو دەکرێنەوە، هەروەها بۆ ڕوونکردنەوەى کارە گرنگەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى.



فۆڕن پۆڵسى ئەوەشى بەپێویست زانیوە کە ئەمریکا بەرەنگارى شەڕى زانیارییە ئاڵۆز و ساختەکان بکات کە لەلایەن میلیشیاکانى سەربە ئێران و هەروەها ڕژێمی ئەسەد و ڕووسیا بەرپاکراوە، ئەوەش بەئامانجى نەهێشتنى متمانە لەدەستکەوتە گرنگەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى لەعێراق و سوریادا 




کینز چى کرد..؟

کاتێک کینز مانگى ئابى 2019 گەیشتە عێراق، تێبینى بوونى پەیوەندیەکى ئەفسەرانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى لەبەغدا لەگەڵ هاوتاکانیان لەهێزەکانى سوریاى دیموکرات کرد، گەرچى بۆ ماوەى چوار ساڵ کاریان پێکەوە کردووە، تەنانەت هەژمارى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى لەتویتەر چاودێرى هەژمارەکەى مستەفا بالى، وتەبێژى هێزەکانى سوریاى دیموکراتەوە نەدەکرد.



کینز یەکەمین وتەبێژى فەرمى هاوپەیمانانیى نێودەوڵەتى بوو کە تویتى بەزمانى کوردى بڵاوکردەوە و لەگەڵ هاوتا سورییەکانى لەهەماهەنگى کردن بۆ ناردنى نامەکان بەردەوام  گەیاندنى پەیامەکان بوو.



جەختى لەسەر ئەوەش دەکردەوە کە هاوپەیمانەکان تویت بکەن بەمەبەستى ناردنى پەیام بۆ نەیار و هاوپەیمانەکانیان بەو ڕێگەیەى کە ئێستا جەنگەکان چونەتە ژێر کاریگەرییەکانیانەوە، ئەوەش لەڕێگەى بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە.



بەرپرسە سەربازییەکەى ئەمریکا،  پڕوپاگەندەکان لەبارەى هێرش کردنەسەر کاروانى سەربازییەکانى ئەمریکا لەسوریا بە هەواڵى ساختە وەسف دەکات و پاڵپشتى خۆیشى بۆ خێڵەکانى دۆڵى فورات دەردەبڕێت کە لەلایەن چەکدارانى داعشەوە دووچارى کۆمەڵکوژى بوون.



فۆرن پۆڵسى دەشڵێت، ئەمڕۆ  خێڵەکانى سوریا ڕۆڵى هاوپەیمانێتیى نێودەوڵەتى بۆ پاراستنى کێڵگە نەوتیەکان بەهێزتر دەکەن و سنوردانان بۆ بڵاوبوونەوەى هەواڵە ساختەکانیش لەلایەن لایەنگرانى ئێرانەوە کارێکى پێویستە بۆ ڕاگرتنى توندوتیژییەکان.



کینز ڕۆڵى سەرەکى هەبوو لەڕابەرایەتى کردنى تەکنەلۆژیاى نوێ و تویتکردن بەزمانى کوردى و گەشەپێدانى پەیوەندییە ناوخۆیەکان و فشارکردن بۆ بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و مانگى ڕابردووش پۆستەکەى بەجێهیشت، بەڵام دیدوبۆچونەکانى دەتوانێت ئەو ڕێگەیە بگۆڕێت کە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لەململانێکانیدا لەئایندەدا پێیدا تێپەڕدەبێت.

 

کینز پیاوێکى ڕەشپیستە و کاتێک خزمەتى کردووە لەپۆستەکەیدا ، ئەمریکا بەهۆى ڕووداوى کوشتنى پیاوە ڕەشپیستەکەوە لەفلۆریدا دووچارى گرژى ناوخۆى بووەتەوە.

 

فۆرن پۆلیسى باسى لەوەش کردووە، ڕەنگى پیستیى کینز یارمەتی دابێت بۆ دروستکردنى پەیوەندییەکى باش لەگەڵ دانیشتوانى زۆربەى ناوچەکان کە کارى تێدا کردووە لەنمونەى عێراق.

 

مۆبایلى زیرەک

بەگوێرەى فۆرن پۆڵسى، کینز تەنها ئەوەى بەپێویست نەزانیوە لەنوسینگەى لەنزیک باڵیۆزخانەى ئەمریکا لەبەغدا دابنیشێت وەکو باشترین ڕێگە بۆ ڕاپەڕاندنى ئەرکەکانى، بەو هۆیەش بوو کە داواى مۆبایلى زیرەکى بۆ سەربازەکانى کرد، چونکە نەیارەکانى ئەمریکا لەعێراق و سوریا بەشێوەیەکى بەرفراوان لەهەموو کاتێکدا مۆبایلى زیرەک بۆ تۆمارکردنى ڕوداوەکان بەکاردەهێنن.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو،  کاردانەوە بەرامبەر ڕووداوەکان یەکەم دەستڕاگەیشتنى بەزانیارى ورد و دووەمیش تۆمارکردنى چیرۆکەکان لەلایەکى ترەوە ئەوەى خواستووە، فۆڕن پۆڵسى ڕەخنە لەئەمریکیەکان لەعێراق دەگرێت کە لەو ڕووەوە کەمتەرخەمن و هەوڵیان بۆ نەداوە وەک پێویست چەندین ساڵە توانا تەکنەلۆژییەکان بەکاربهێنن.

 

فۆرن پۆڵسى پاساویش بۆ ئەوە دەهێنێتەوە و دەڵێت، ڕەنگە ئەو کارەش بۆ پاراستنى ئاسایشى ئۆپراسیۆنەکان یاخود تەرخانکردنى بودجە یاخود تۆمار کردنى ڕووداوەکان بەشێوەیەکى نادروست واى کردبێت وەزارەتى بەرگرى مۆبایلى زیرەک قەدەغە بکات لەنێوان ئەفسەرەکانیدا.