گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن گەیشتە هاوسەرگیریی؟

لە پەبجییەوە بۆ هاوسەرگیریی.. چیرۆکی هەڵهاتنى کچێکی عێراقی بۆ لاى کوڕێک

2020.10.05 - 17:01
App store icon Play store icon Play store icon
لە پەبجییەوە بۆ هاوسەرگیریی.. چیرۆکی هەڵهاتنى کچێکی عێراقی بۆ لاى کوڕێک

ناس کورد-

وەزارەتى ناوخۆى عێراق وردەکاریی چیرۆکێکى هاوسەرگیریی جیاوازى بڵاوکردەوە، دواى هەڵهاتنى کچێک بۆلاى کوڕێک کە لەڕێگەى یارى پەبجییەوە یەکتریان ناسیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسى کۆمەڵایەتى سەر بە وەزارەتى ناوخۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا (5ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، توانیویانە ئەو کچە بدۆزنەوە کە لەدەست کەسوکارەکەى هەڵهاتبوو بەرەو لاى کوڕێک کە لەڕێگەى یارى پەبجییەوە ناسیویەتى.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، گەڕان بەدواى ئەو کچە لەسەر بنەماى داوایەکى کۆمەڵەى هیواى عێراقى بووە، دواى ئەوەى کەسوکارەکەى کە دانیشتووى یەکێک لە پارێزگاکانن سکاڵایان کردووە کە کچەکەیان بەرەو بەغدا هەڵهاتووە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، کچ و کوڕەکە لەیەکێک لە ناوچەکانى بەغدا دۆزراونەتەوە کە خۆیان شاردبووەوە، دانیان بەوەداناوە کە هەڵەیان کردووە و خواستى خۆیان خستووەتەڕوو بۆ ئەوەى لە ڕێگەى هاوسەرگیرییەوە هەڵەکەیان ڕاستبکەنەوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، پۆلیس و ژمارەیەک لە رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى باوکى کچەکەیان ڕازیکردووە کە ئەو کچ و کوڕە هاوسەرگیریی بکەن، دواتریش لە دادگاى تیابەتمەند گرێبەستى هاوسەرگیرییان بۆکراوە.