گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیەنراوێک لەبارەى دواکەوتنی موچە بڵاودەکاتەوە

2020.10.05 - 16:52
وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیەنراوێک لەبارەى دواکەوتنی موچە بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد لە بەغدا، لەئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەنراوێکی تایبەتن سەبارەت بە موچە و هۆکاری دواکەوتنی.

 

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد (5ی تشرینی یەکەمی 2020)، وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتی کردووەتەوە لێدوان لەسەر بابەتی موچە بدات و بە ڕۆژنامەنوسانی وتووە کە سەرقاڵی دەرکردنی ڕاگەیەنراوێکن لەوبارەیەوە و "دەینرێن بۆ سەرجەم میدیاکان."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر حکومەت چاوەڕوانى رێگەپێدانى پەرلەمان بکات بۆ قەرزکردن، دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران زیاتر دوادەکەوێت.

 

شیروان میرزا (4-10-2010) بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "پەرلەمان 10ى ئەم مانگە کۆبوونەوەکانى دەستپێدەکاتەوە، پرسى قەرز ئەگەر تاوتوێ بکرێت پێنج ڕۆژ بۆ هەفتەیەک دەخایەنێت".

 

زیاتر بخوێنەوە: 10 لێدوانى پەرلەمانتارانی دارایی وەك خۆیان دەرنەچوون

 

وتیشى، "ئەگەر وەزارەتى دارایی چاوەڕوانى ئەوە بێت پەرلەمان ڕێگەى پێبدات بۆ قەرزکردنى زیاتر، دابەشکردنى موچە زیاتر دوادەکەوێت و دەکەوێتە دواى ناوەڕاستى مانگ".

 

شیروان میرزا لەو بڕوایەدایە، پرسی رێگەپێدان بە قەرز روبەڕووى ئاستەنگ دەبێتەوە لە پەرلەمان و بە ئاسانى تێناپەڕێت، چونکە پێشتر حکومەت قەرزى دیکەى کردووە.

 

پێشتر عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندبوو، "خەرجکردنی موچەى فەرمانبەران پەیوەستە بە دەنگدانی پەرلەمانی عێراق لەسەر یاسای قەرزەکان، ئەوەش کورتهێنانی ئێستاى وڵات چارەسەر دەکات".

 

باسى لەوەشکردبوو، "ئەو گوژمەیە بەردەست دەبێت ئەگەر هاتوو پەرلەمان دەنگیدا لەسەر یاسای قەرزەکان، یاساکە گرنگە چونکە پێداویستییە داراییەکانی دەوڵەت فەراهەم دەکات و کورتهێنانی ئێستای بودجەش چارەسەر دەکات".