گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گفتوگۆیەكی درێژ لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەنێوان سەرۆك كۆمار و بلاسخارت

2020.10.05 - 16:39
App store icon Play store icon Play store icon
گفتوگۆیەكی درێژ لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەنێوان سەرۆك كۆمار و بلاسخارت

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکانی حوزیرانی داهاتوو کرد و بە پێویستیان زانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵی بەرچاوەی هەبێت لە چاودێریکردنی پڕۆسەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار بڵاویکردەوە (5ی تشرینی یەکەمی 2020)، لە کۆبوونەوەکەدا بەرهەم ساڵح و بلاسخارات جەختیانکردووەتەوە لەسەر گرنگی هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی داهاتوو و دابینکردنی ئەو ئامرازو ڕێکارانەی کە دەبنە مایەی شەفافیەتی پڕۆسەکە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، "نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێت ڕۆڵی گرنگی هەبێت لە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە چاودێریکردنی  پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە هەموو قۆناغەکانیدا".

 

باسیان لەوەشکردووە، پێویستە "پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان ببێتە مایەی گەڕاندنەوەى متمانەی دەنگدەران بە پڕۆسەکە کە ئەوەش وابکات بە ئازادانە نوێنەرەکانی خۆیان دیاری بکەن دور لە هەژموونی گروپە چەکدارەکان و سەختەکاری".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، "هەردوولا جەختیان لە گرنگی داڕاشتنی یاسایەکی هەڵبژاردنی هاوسەنگ و داپەروەرانە کردووەتەوە کە بێتە مایەی ڕەنگدانەوەی تەواوی خواستی نیشتیمانی هەموو هاوڵاتیانی عێراق".

 

ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "سەرۆک کۆمار و نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جەختیان لە سەرەوەی و دەسەڵاتی حکومەت عێراق کردووەتەوە، پاراستنی ناوەندە دبلۆماسییەکان و ڕێگرتن لە کاری تیرۆرستی و ویاخیبوون لە یاسا".