گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەم هەفتەیە مەریخ دێتە نزیکترین خاڵ لە زەوییەوە

2020.10.05 - 16:19
App store icon Play store icon Play store icon
ئەم هەفتەیە مەریخ دێتە نزیکترین خاڵ لە زەوییەوە

ناس کورد-

زانایانی گەردونناسی دوری ئێستای نێوان هەسارەی زەوی و مەریخیان ئاشكراکرد و پێشبینی دەکەن لەماوەی 15 ساڵی داهاتوودا مەریخ پێنج کیلۆمەتر لە زەوی نزیکبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Science Alert" دوری نێوان هەسارەی مەریخ و زەوی کەم دەبێتەوە بۆ 62.1 ملیۆن کیلۆمەتر و ئەو دووریەش تا ساڵى 2035 لەوە زیاتر کەم نابێتەوە. 

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "زاناکان ئەو دیاردەیە بەوە ڕاڤە دەکەن کە زەوى و مەریخ بە دوو خولگەى جیاواز لەیەکتر بەدەورى خۆردا دەسوڕێنەوە و لەخاڵێکى دیاریکراودا لەیەکتر نزیک دەبنەوە." 



ماڵپەڕەکە باسى لەوەشکردووە، ساڵى 2003 دووری نێوان ئەو دوو هەسارەیە بۆ 55.7 ملیۆن کیلۆمەتر کەمبوویەوە و ساڵى 2018 دوورى نێوانیان 57.6 ملیۆن کیلۆمەتر بوو.

زاناکان پیشبینى ئەوەیان کردووە، پێش ساڵى 2029 ئەو دوو هەسارە جارێکى تر لەیەکتر نزیک نەبنەوە، بەڵکو پیشبینى ئەوە دەکەن ساڵى 2035 بگەنە نزیکترین خاڵ و دوورى نێوانیان 56.9 ملیۆن کیلۆمەتر بێت.

 

هەسارەى مەریخ لەئێستادا دەکەوێتە سەر هێڵى ئاسمانى کەمەرەوە، بەوەش دەتوانرێت لەڕێگەى تیلسکۆبەوە یاخود بەبێ تیلیسکۆبیش لەنیوە گۆى زەوییەوە سەیر بکرێت.