گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كەشوهەوای عێراق؛ لەم پارێزگایانەدا چاوەڕوانى باران بارین بکەن

2020.10.05 - 15:38
App store icon Play store icon Play store icon
كەشوهەوای عێراق؛ لەم پارێزگایانەدا چاوەڕوانى باران بارین بکەن

ناس كورد-

بەگوێرەى قسەی كەشناسێكی عێراقی رادەی شێ لەهەندێك لە شارەكانی عێراق بەرزدەبێتەوە و پلەكانی گەرماش دادەبەزن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

واسق سەلامی، پێشبینیكاری كەشوهەوا، (5/10/2020)، رایگەیاند، نوێترین گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ ئاماژە بۆ بەرزبونەوەی رادەی شێ و بارستە هەوایەكی ساردی بەرز دەكەن لە هەندێك لە شارەكانی باشوری بەغدا لەگەڵ بونی هەورە بروسكە و ئەگەری بارینی تاوە باران.

 

بەگوێرەى قسەی ئەو كەشناسە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە بەراورد بە دوێنێ، بەشێوەیەك ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوری وڵات و باشوری بەغدا لە خوار 40 پلەوە دەبن لەكاتێكدا لە باكوری وڵات پلەكانی گەرما لە پلەكانی چلدا دەگیرسێنەوە.

 

پێشبینیشی كردوە رۆژانی داهاتو بەهۆی دابەزینی بارستەیەكی هەوای سارد كەشوهەوا بەگشتی لەعێراق زیاتر فێنك بێت لە رۆژدا و لەكۆتایی شەویشدا هەست بە ساردی بكرێت.

 

هەروەك پێشبینیشی كردوە پلەكانی گەرما لە ناوەڕاست و باكوری وڵات نزمبونەوە بۆ 30 تا 36 پلەو لە شارەكانی باشوریش بۆ 37 تا 39 پلە.