گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یارەڵڵا پلانەکانى سەپاندنى یاسا و بنەبڕکردنى تیرۆر دەخاتە بەردەم سەرۆک کۆمار

2020.10.05 - 15:10
App store icon Play store icon Play store icon
یارەڵڵا پلانەکانى سەپاندنى یاسا و بنەبڕکردنى تیرۆر دەخاتە بەردەم سەرۆک کۆمار

ناس كورد-

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق جەختی لە پاراستنی نێردە دیپلۆماتییەكان و رێگریكردن لە كردەوەكانی دەرەوەی یاسا كرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار، (5/10/2020)، بەرهەم ساڵح پێشوازی كرد لە عەبدوڵئەمیر یارەڵا، سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق.

 

لە سەرەتای دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار ستایشی رۆڵی هێزە ئەمنییەكانی كرد لە شوێنپێهەڵگرتنی پاشماوەكانی داعش كە هەوڵی دروستكردنی پشێوی ئەمنی دەدەن و ئاماژەی بەوە دا كە شەڕی دژ بە تیرۆر هێشتا بەردەوامەو دەبێت تەقەلا ئەمنییەكان بۆ نەهێشتنی چالاكییەكانی ئەو رێكخراوە درێژەیان هەبێت.

 

هەروەها بەرهەم ساڵح جەختی لە پێویستی بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و پاراستنی ناوەندەكانی حكومەت و نێردە دیپلۆماتییەكان و تۆكمەكردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و سەپاندنی یاساو روبەڕوبونەوەی تیرۆریستان و هەروەها رێگری لە كردەوەكانی دەرەوەی یاسا كردەوە.

 

سەرۆك كۆماری عێراق ئاماژەی بە پێویستی بەهێزكردنی تواناكانی هێزە ئەمنییەكان كردەوە لەڕوی مەشق و چەكەوە و لەگەڵ پەرەپێدانی توانا جەنگییەكانی و هەماهەنگیی هاوبەش بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەكان و نەهێشتنی كەلێن و بۆشاییە ئەمنییەكان كردەوە هەروەك ئەوەی لە شەڕی دژ بە داعشدا لەدوای سەركەوتنی گەورەی هێزەكانی سوپاو حەشدی شەعبی و پێشمەرگە بەسەر تیرۆریستانداو رزگاركردنی شارەكان لە چنگیان.

 

لای خۆیشییەوە سەرۆك ئەركانی سوپا سوپاسی سەرۆك كۆماری كرد بۆ چاودێری و پشتیوانی بۆ هێزە ئەمنییەكان لە ئەركەكانیان دژ بە تیرۆرو سەپاندنی یاساو باسێكی لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەوە خستەڕو كە لە ئێستادا دژ بە پاشماوەكانی داعش بەڕێوەدەچن.