گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رۆژنامەیەكی لەندەنی هۆكارێك بۆ پەككەوتنی خەرجكردنی موچەی بەغدا ئاشكرا دەكات

2020.10.05 - 15:01
App store icon Play store icon Play store icon
رۆژنامەیەكی لەندەنی هۆكارێك بۆ پەككەوتنی خەرجكردنی موچەی بەغدا ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

چەند سەرچاوەیەكی سیاسی ئەوەیان بۆ "ئەلعەرەبی نێودەوڵەتی" ئاشكراكردوە كە هاوپەیمانێتی فەتحی شیعەكان بەمەبەستی شكست هێنان بە كازمی ڕێگرن لەوەی قەرزی ناوخۆیی بكات بۆ موچە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

رۆژنامەكە كە لەشاری لەندەن بڵاو دەبێتەوە لە ڕاپۆرتێكدا "5ى تشرینی یەكەمی 2020" كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە باس لەوە دەكات سەرۆكی پەڕلەمان محەمەد حەلبوسی و جێگرەكانی ئەلكعەبی و بەشیر حەداد بەئاراستەی ئاسانكردنی قەرزكردنی حكومەت كاردەكەن تا بتوانێت موچە خەرج بكات، بەڵام هاوپەیمانێتی فەتحی حەشدی شەعبی رێگرن و دەیانەوێت كازمی و جەماوەری توڕە بەریەك بكەون.

 

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئەو لیستانەی نوێنەرایەتی بەرژەوەندی ئێران دەكەن لەهەوڵی قۆستنەوەی كێشەی دواكەوتنی موچەدان بۆ شكست پێ هێنانی حكومەتی كازمی.

 

لەلایەكیترەوە د. نەبیل مەرسومی كە مامۆستای كۆلێجی ئابورییە لە زانكۆی بەسرە لە شیكردنەوەیەكدا بۆ "المربد" كە "ناس كورد" دیویەتی، بەدووری نازانێت ئەم دواخستنەی موچە لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە كە بۆیەكەمجارە لە دوای 2003 ڕوودەدات بەمەبەستی ڕاهێنانی موچەخۆران بێت بۆ كەمكردنەوەی بەهۆی زۆری خەرجییەكان و پاشەكشەی زۆری داهاتەوە.