گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەترسییەك لەسەر بەهای دینار هەیە.. هۆكارەكەی ئاشكرا دەكرێت

2020.10.05 - 14:05
App store icon Play store icon Play store icon
مەترسییەك لەسەر بەهای دینار هەیە.. هۆكارەكەی ئاشكرا دەكرێت

ناس كورد-

شارەزا و مامۆستایەکی ئابوری ئاشكرایكرد، ماوەی دوو مانگە دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی هۆشداری داوەتە بانكی ناوەندی عێراق لەبارەی دابەزینی یەدەگی دراوی بیانی لە بانكەكە ئاگاداری كردۆتەوە كە دراوی نیشتمانی عێراق لە مەترسیدایە ئەگەر قەرزكردنی ناوخۆیی بەردەوام بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. نەبیل مەرسومی، مامۆستای کۆلێجی ئابوری لە زانکۆی بەسڕە لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ "المربد" کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (5ی تشرینی یەکەمی 2020) رایگەیاند، یاسای نوێی قەرزكردن، وەك ئەوەی بڵاوكراوەتەوە، رێگە بە حكومەت دەدات بە قەرزكردنی 27 ترلیۆن دینار بۆ دابینكردنی موچە تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ، بەڵام قەرزی ناوخۆیی كاریگەری ئابوریی نەرێنی لێدەكەوێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو پارانەی قەرزدەكرێن بۆ موچە، لە كڕینی كاڵای هاوردەكراوی دەرەوەدا خەرج دەكرێن، ئەوەش خواست لەسەر دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی بەرزدەكاتەوە.

 

بەگوێرەی قسەی ئەو شارەزا ئابورییە، بەو جۆرە یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی دادەبەزێت كە بە بڕبڕەی پشتی پارێزگاریكردن لە نرخی دیناری عێراق دادەنرێت و ئەوەش مەترسی لەسەر نرخی دراوی نیشتمانی هەیە لە زیادەڕۆییكردن لە قەرزكردنی ناوخۆییدا.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، گەڕانەوەی دراوی بیانی لە پاشەكشەیەكی بەرچاودایە كە لە ئێستادا تەنیا یەك ملیارو 500 ملیۆن دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ بانكی ناوەندی، لەكاتێكدا فرۆشی بانكی ناوەندی لە 4.5 ملیار دۆلار كەمتر نییە، بەوەش مانگانە نزیكەی دوو ملیار بۆ دوو ملیارو نیو دۆلار لە رەسیدی دەڕوات.

 

ئاشكراشیكردوە، دامەزراوەیەكی نێودەوڵەتی بەر لە دوو مانگ هۆشداری داوەتەوە بانكی ناوەندی لەبارەی كەمبوونەوەی یەدەگی بیانی بۆ كەمتر لە 50 ملیار دۆلار.

 

مەرسومی پێی باشە دەوڵەت موچەی ئەو دوو مانگەی ئەمساڵ كە ماوە پێكەوە دابەشبكات و بەدوریشی نەزانیوە كە وەزارەتی دارایی پشتی بە دواخستنی موچە بەستبێت لەڕێگەی ئەوەی بە یەكجار قەرز هەموو ئەو پارەیەی دەیەوێت قەرزی نەكات، وەك ئەوەی لە یاسای قەرزكردنی یەكەمدا كردویەتی، ئەوەش بۆ زەمینەخۆش كردن بەرەو كەمكردنەوەی موچە.